|
لە زیندان کەس ناڵێ شەریفم و گەوادیش بکات
لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ ئەکتەری میسری کۆچکردوو " سەعید ساڵح " ئەوکات تازە لەزیندان ئازاد کرابوو.
پێشکەشکارەکە لێی پرسی: زیندان باشترە یان دەرەوە؟
سەعید ساڵح بەوجۆرە وەڵامی دایەوە:
لە زیندان هەموو شتەکان ڕوونن، فڵان بازرگانی ماددەی هۆشبەرە، فڵان گەوادە، فڵان بکوژە، فڵان دزە، فڵان زیندانی سیاسیە، فڵان بێتاوانە.
هەموومان لۆمەی خراپەکانی خۆمان دەکردو لەخوا دەپاڕاینەوە.
شتەکان ڕوون بوون کەس جلی تۆبەی نەدەپۆشی بڵێت من شەریفم و لەژێرەوەش گەوادی بکات.
دزەکان ناڵێن ئێمە دەست پاکین، بازرگانی ماددەی هۆشبەر ناڵێت من پیاوچاکم ،خەڵك ڕوون و ڕاشکاون.
زیندان جیهانێکی ڕاستەقینەی ڕوونە، بەجۆرێك واهەستمان دەکرد ئەوان دیواریان بۆ دروست کردووین و بەچەکەوە پاسەوانیمان دەکەن هەتا لەو زیندانە گەورە ساختە پڕ درۆیەی دەرەوە بمانپارێزن.
من لەوێ هاتمە دەرەوە، بەڵام جارجارە سەردانیان دەکەم، چونکە خەڵکی ئەوێ ڕاستەقینەن ساختە نین.
بهروار: 22/08/2026
136 جار خوێندراوهتهوه
|