پرسەی مامەکەی 🤣🤣
پیاوێکی میسری بە ژنەکەی ووت : مامم مردوەو دەچمە پرسەکەی 3 ڕۆژم پێدەچێت و ئاگاداری دوکانەکە بە.
کابرا لەگەڵ ژنە دۆستەکەی چوونە شەرم شێخ و سێ ڕۆژ ڕایان بوارد.

کە گەڕایە ماڵەوە بە ژنەکەی ووت : دەزانی ئامۆزاکانم گاڵتەیان لەگەڵ کردم ، سێ ڕۆژە پێکەوە خەریکی خواردن و خواردنەوە و نێرگەلە و دۆمینەین.

ژنەکەشی ووتی:
کە تۆ ڕۆیشتی چووم بۆ بازاڕ شت بۆ دوکان بکڕم. سێ کوڕی گەنج بە زۆر کردیانم بە مەخزەنێکا و ووتیان:
یان گۆرانیمان بۆ دەڵێیت یان دەبێت ڕابوێڕی لە گەڵمان.

مێردەکەشی دەڵێ:
تۆش گۆرانیت بۆ ووتن.
ژنەکەی دەڵێ:
بەویژدانت تۆ لە پرسەی مامت بی ، من  گۆرانی چۆن بڵێم؟
به‌روار:  31/07/2026
109   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   88
کۆی سه‌ردان:   31628958