|
پرسەی ئێســــتا ،،،🛌
وەک ئەوە وایە وەنەوشەیەک وەرگەڕێنیت،،🚗
✔مەسرەفی تەعزێ لەم ڕۆژگارەدا لە خەمی مردووەکەت قورسترە،،ئەبێت مردووەکە سێ ساڵ پێش ئەوەی بمرێ پارەی بۆ کۆبکاتەوە،یا ئەبێ هەموو مناڵەکانی چیان پێیە داینێن،،
هەر ئەوەنە ووتیان مرد⌛
😬سەد مەحامی قوت ئەبێتەوە کە دووساڵە نەتبینیوون،،
😭زەلامی وا دێتە بەرچاوت هەستەکەیت ئەیناسی و نایناسی کەچی پورزاتە،،،
ژنی وا خۆی ئەکا بە خێمەکەیا ئەگری وا هەستەکەی کچێتی کەسیش نازانێ کێیە هاتووە بۆ برنج و شلە خواردن ،،،
جا هەر ژنەی قسەیەک دەکا؟؟؟
✌یەکێ دەڵێ دوو خێمەو دوو موبەڕیدەمان بۆ بێنن،،
☝یەکێکی تریان دەڵێ نا عەیبە پەخشان موفتی باشە یەک جارە،🕌
😕یەکێکی تر ئەڵێ ماڵەوە سەرو زیایە مەسرەف مەکەن،،،،
جا باباسی مەسرەف بکەین
٤۰۰۰۰۰ چوارسەد هەزار بۆ مەلای پیاوان و ژنان📢
۲۰۰۰۰۰دوو سەد هەزار قەبر هەڵکەنن،،☪
٥۰۰۰۰۰ پێنج سەد هەزار هەڵبەستنی قەبر،♈
٨۰۰ هەشت سەد هەزار قۆزی و کەباب🙆
۱۰۰ سەد هەزار ئاوی مەعدەنی و سەهۆڵ و عەلاگە و سفرەی سەفەری،،🤔
٥۰ پەنجا هەزار لافیتە،،
لە هەمووی ناخۆشتر ئەوەیە زەلامێک ئەڵێ ٥۰ هەزارم یاوە بە مردوو شۆرەکە،،،،،ناشبــێ بڵــێی زۆرە،،خـۆ لۆری بە ۲۰هەزار ئەشۆن،
وەلحاصڵ کۆمەڵێ پارەی تر سەرف دەکەی مەبلەخی۳۰۰ هەزار بەڵام چی ناخۆشە نازانی دراوە بەچی ،،،
ئینجا ئەڵێن با مەولووی بۆ بکەین هەشت نۆ مەلای کوێر ئەهێنن دەموچاویان ئەڵێی ئەڵغامی پیا تەقیووە ئەیکەن بە فەوزایە کلکی کەری تیا ئەقرتێ ،،خۆشیەکە لەوەدایە ئەو ژنانەی کە دانیشتوون و ئەگرین نیو لەچکیان کردووە لە بەر عەیبە،خۆ بۆ مردووەکە ناگرین
؟یا مەلاکە دەنگی هێندە خۆش نیە؟ئەوە بۆ کەپڵەکانیان ئەگرین دەستیان بڕیوون،،،
جارێ ئەوە هەر باسی،، چــــــــا ،،خواردن مەکە تیایەتی ئەڵێی نەوت ئەکاتە عەلادینەوە،،،
کوڕی ساحێب
مردووەڪە ئەگری چۆن گریانێ ،،،چونکە خۆی چاک ئەزانێ ئەوەی کۆیڪردبۆوە سەیارەکەی پێ بگۆڕێ یا پێ بچێت بۆ قوبروص فلسی نەما بەشی ئەحماوەش ناکا،،
ئیتر زەلام و دەموچاوی وا لە خێمەکەیا دانیشتووە پاروو لێ ئەیات ئەڵێ گڵۆپی دیش ئەکاتەوە ئەسڵەن دوو جەژنە ماڵی مردووەکەی نەبینیووە،،،
سوێند بەخوا مردووەکە لە قەبرا زیندوو بێتەوە نیوەی ئەوانەی لە خێمەکەیان بەرشــەقیان ئەیات،،
ئینجا کە تەعزێ تەواو بوو تۆ ئەژداوت گەیراوە ،،
کەچی هەموو کەسوکار زەمت ئەکەن کەس لێت ڕازی نیە ئەڵێی ئاشتی هەورامیت،،،
جومعەی یەکەم نەختێک لە بەر عەیبە دێن بۆ سەرقەبران ،،
جومعەی دووەم بەس خۆتانی لێن،،
بۆیە تکایەکی برایانە با ئەم عورف و عادەتە قۆڕە بگۆڕین،،
لەمڕۆ بەدواوە بڕیار بدە نــان و ئـــاو و چــای تەعزێ مەخۆ ،،
نەبەز سابونچی
بهروار: 31/07/2026
72 جار خوێندراوهتهوه
|