دواجار پێم وابێ ئەردۆغان فرۆشتنی
بیر خستنەوەیەک  بۆ مێژوو
دواجار پێم وابێ ئەردۆغان فرۆشتنی

ساڵی۲٠۱۳ سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم  بە ئامادەبونی جێگرەکەی و وەزیرەکانی و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردیەکان لەپەرلەمانی کوردستان و عیراقیش و و وەزیرەکانیش لە کوردستان و لە بەغدا  کۆبونەوەیەک لە بارەگای سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر ئەنجامدرا ، بۆ باس کردنی بابەتی سەربەخۆیی ئابوری و بڕیاری فرۆشتنی نەوت لە رێی تورکیاوە کە بە گویرەی وتەکانی سەۆکی حکومەت تورکیا هاندەرەو پشتگیری دەکات.

هەموان قسەیان کردو زۆربەی پشتگیریان کرد ، نۆرەی قسە کردنی بەندە هات  ،زۆر بە ڕاشکاوی قسەکانم بە سەرۆکی حکومەت وت  کە پێم وایە کەسیان بەو راشکاویە نەیانوت من ۳ تیبینیم هەیە:ـ

۱ـ بە چیا بزانین کە تورکیا نیەتی خراپ نیەو نایەوێت لە عیراق دامانببڕیت و دوایی بە ئارەزوو مەرجەکانی خۆی هەلمانسوڕینیت بە تایبەتی ئەگەر  قوڵایی عیراقمان نەما زۆر لاواز دەبین لە بەردەمیدا و چی بوێ بەسەرماندا دەسەپێنیت. بەڵام ئەگەر پشتمان بەعیراقەوە بیت "وەک ئەوەی کە تا ئەو کاتە وابوین "بەهیزین و  پیمان ناویریت.

۲ـ  چۆن دلنیا بین و زەمان چیە کە تورکیا لە قۆناغێکدا نامانفرۆشیت و  پشتمان تیناکات و لەگەل بەغدا ریک ناکەویت؟

۳ـ ئایا تورکیا ئیستیغلالمان ناکات و نەوتەکەمان بە تاڵانی لێبکریت زۆرکەمترلە نرخی بازاڕ ؟

دیارە سەرۆکی حکومەت ماوەیەکی زۆری تەرخان کرد بۆ وەڵامەکەی بەندە بەڵام من قەناعەتم بە وەلامەکانی نەکرد.

هەستاین بۆ نان خواردن ،دوای نان خواردنەکە  بۆ چا خواردنەوە  سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی عێراق خوالیخۆشبوو " دکتۆر ڕۆژ و بەڕێز دکتۆر مەحمود و کاک عارف تەیفور "جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەسەر مێزیک دانیشتبون ،سەرۆکی حکومەت وتی:
 پێم خۆشە بێی بۆلای ئێمە.زانی قەناعەتم نەکردوە وتی هەندێک شت هەیە نەدەکرا لە کۆبونەوە گشتیەکە بیڵیم
سەبارەت بە وەڵامی پرسیارەکانت
هیچ زەمانیکی بەهێزی  وامان نیە، بەڵام زەمانێک هەیە ئەویش ئەوەیە تورکیا لە داهاتوو غازی کوردستان دەبات ئەوە لەوە دەچیت ببێت بە زەمان،    بەتایبەتی ئەگەر پشت بە غازی هەرێم ببەستن بۆ بەکارهینانی ناوخۆیان .
دیاربوو قسەی سەرەتاییان لەگەل تورکیا کردبوو کە بەنرخی هەرزان وابزانم  "بەڵام دلنیا نیم "وتی بەنرخی سێیەک بەلام بەدلنیاییەوە وتی بە کەمتر لەنرخی بازار .
وتم جا ئەوە چۆن دەبێت؟
 وتی بۆ نابێت غازی عیراق  لەوەتای دەوڵەتی عیراق هەیە دەسوتێنرێ  ئیمە بەهەر نرخیک بیاندەینێ قازانجمانە و دەبێتە زەمانیکیش بۆ نەوتەکە،بەلام 
زەمانەتی تری کۆنکریتیمان نیە

بەداخەوە وابزانم قسەکە هاتە دی و  دوێنی  ریکەوتنی هەناردەی نەوتی لەگەل عیراق ئیمزا کرد 
دیارە ئەوانەی لە کۆبونەوەکە بون  سەرو ٦٠ کەس زیاتر بوون ئەوانەی سەر مێزی چا خواردنەوەکەش جگە لەدکتۆر رۆژ کە چۆتەجیی هەقی خۆی  هەمویان لە ژیانماون.

حاکم شێخ لەتیف
به‌روار:  30/07/2026
49   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   129
کۆی سه‌ردان:   31626853