|
شۆڕش و وێرانکاری🇻🇳
سەلاح کادیرێکی حیزبی شیوعی بوو دەڵێ:
لەدێیەک دامەزراین بۆ نان خواردن لەماڵێک حاجیەکی ڕیش سپی خانەخوێ بوو، وەکو کادرێکی حیزبی شیوعی قسەم بۆ خانە خوێ کرد بۆ حاجی .
ووتم : ئێمە شۆڕش ئەکەین بۆ دامەزراندنی نیشتیمان سبەینێ سەردەکەوین نیشتیمان ئاوەدان ئەکەینەوە ،ووڵات دادەمەزرێینین ،ژیان و بەختەوەریتان بۆ دێنین ئاو و کارەباو جادەو مەکتەب و .....خەستەخانەتان..... بۆ دێنین.
کابراش هەر دەیگوت بەڵێ بەڵێ ملی ئەلەقاند تاتەواو بووم هەر بەڵێی بوو .
وەمزانی کابرام تەسقیف کردووەو ڕازی یە لەهەموو قسەکانم خۆم بەسەرکەوتو دەزانی .
کابرای حاجی ووتی : کاکە تەواو بوویت ...؟
ووتم : بەڵێ .
ووتی: سەیری ئەو گردەی ئەوبەرەوە کە ،ئەو شۆفڵە سووتاوە ئەیبینی ....،؟
منیش وەکو حاجی دەستم پێکرد بە بەڵێ و ووتم : بەڵێ.
ووتی: ئەوە حکومەت جادەی بۆ ئەهێناین پێشمەرگە سووتانیان ووتیان بەعس بۆ کاری خۆی دێت بۆ خزمەت نییە ئەمە جادەکەت باشە ...!! ؟
باشە .
ئەو محاویلە ڕەشە ئەبینی بەوبەر جادەکەوە ڕەش داگیرساوەو سووتاوە ..؟
بەڵێ .
ئەویش حکومەت هێنای بۆمان ،کابرای کارمەندی کارەباییان هێندە هێناو برد پێشمەرگە ووتیان جاسوسی ،محاویلەش سووتاو کارەمەندیش نەهاتەوە لەترسا ئەمیش کارەبات باشە...!!! ؟
باشە
ئەو خانووە کۆنکرێتە ئەبینی لەناوەڕاستی دێدا ؟
بەڵێ .
ئەویش مەکتەب بوو پێشمەرگە مامۆستاکەیان فەلاقە کرد ،ووتیان تۆ بەعسیت ، مامۆستا بەهەلاکەت دەرچوو لەدەستیان و نەهاتەوە ئەمیش مەکتەب باشە ،،،!؟.
باشە
دەی خەستەخانەشمان هەبوو پێشمەرگە دەهاتن و داودەرمانیان ئەبرد حکومەت ئەویشی بڕی کاکی دکتۆر/مزەمید/ ڕۆیشت و ئەویش نەهاتەوە. باشە ...!؟
باشە.
جا باوکەکەم دەساڵ و بیست ساڵ و ...سی ساڵی تر چاوەرێی ئێوەبم ئەگەر شۆڕشەکەتان سەرکەوت و سەری گرت ،کارەباو جادەو مەکتەب و خەستەخانەم .....بۆ دێنی خۆم هەموویم هەبوو هەموویت تێکداو کاولت کرد.
باوانەکەم نانەکەت بخۆ نۆشی گیانت بێت ئیسراحەتی خۆت بکەو بڕۆ بەلای شۆڕش و پێشمەرگایەتی و حەرەسیاتی خۆتەوە باوکەکەم بێ بەڵابیت و ئاگات لەخۆت بێت .
ووتی: منیش نانەکەم خواردوو بەبێدەنگ بەتانیەکم هەڵگرتوو ڕۆیشتم بۆ مزگەوتەکە لێی خەوتم هیچم نەووت.
یادەوەری پێشمەرگە دێرینەکان
بهروار: 30/07/2026
44 جار خوێندراوهتهوه
|