|
ژنەکەم بینی 🤣🤣
دزێک بە چەکەوە چووە بانکێک و داوای پارەی کرد، کاتێک پارەکانی وەرگرت ڕوویکردە یەکێک لە کڕیاری بانکەکە و پرسی:
ئایا ئێوە بینیتان کە من لەم بانکە دزی بکەم؟
پیاوەکە وەڵامی دایەوە: بەڵێ قوربان من بینیم.
پاشان دزەکە چەکەکەی خستە سەرسەری و ئەوی دەست بەجێ کوشت.
جارێکیتر ڕویکردە ژن و مێردێک کە نزیکی ئەو وەستابوون و لەوانی پرسی:
ئایا ئێوە بینیتان من لەم بانکە دزی بکەم؟
پیاوەکە وەڵامی دایەوە:
نەخێر قوربان من نەمبینی، بەڵام ژنەکەم بینی.
بهروار: 28/07/2026
47 جار خوێندراوهتهوه
|