|
موحەڕەم محەمەد ئەمین: قەڵەمێكی شەهید
مامۆستا موحەڕەم محەمەد ئەمین نوسەرو چیرۆكنوسێكی دیاری كوردستانەو لەرێی قەڵەمەكەیەوە خزمەتێكی گەورەی بەكاروانی ئەدەبیو روناكبیری كوردی كردووە.
ساڵی 1921 لەبنەماڵەیەكی ناسراوی شاری سلێمانی لەدایك بووە.
قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتاییو ناوەندیو ئامادەیی لە سلێمانیو شەقڵاوەو رواندزو زاخۆ تەواو كردووە.
هەرچەند لەكۆلیجی حقوقی زانكۆی بەغدا وەرگیراوە، بەڵام بەهۆی هەڵویستی سیاسیو دەستگیركردنی نەیتوانیوە ئەو كۆلیجە تەواو بكات.
دواتر وەك فەرمانبەری میری دامەزراوەو خزمەتی كردووەو ماوەیەك سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بووەو ساڵی 1976 خانشین كراوە.
موحەڕەم محەمەد ئەمین بایەخێكی زۆری بواری نوسین داوەو زۆربەی كاتەكانی ژیانی بۆ خزمەت بەئەدەبو رۆشنبیری تەرخان كردووە.
مامۆستا موحەڕەم چیرۆكنوسێكی دیارو بەسەلیقە بووەو خاوەنی چەندین چیرۆكی ناوازەیە.بێ لە چیرۆك وتاری نوسیوەو كاری وەرگێڕانیشی كردووەو وەك رۆژنامەنوسیش لەگۆڤارو رۆژنامەكان خزمەتی كردووە.
مامۆستا موحەڕەم كەسایەتییەكی سیاسیو نیشتمانپەروەر بووەو لەسەر هەڵویستە سیاسییەكانی تووشی گرتنو راونانو ئازارو ئەشكەنجە بووەو تادواجار لە 15ی تەمووزی 1980 لەلایەن دەزگای ئەمنی سلێمانییەوە دەستگیر دەكرێو ئازارو ئەشكەنجەیەكی زۆر دەدرێو بەهۆی ئەوەوە لە22ی تەمووزی 1980 شەهید ئەبێو بۆ دواجار ماڵئاوایی دەكات، بەڵام ناوو ناوبانگیو هەڵوێستو بەرهەمەكانی بەنەمریو زیندوویی دەمێننەوە.
مامۆستا موحەرەم خاوەنی چەندین بەرهەمی ناوازەیە لەوانە( مام هۆمەر، گۆمی شڵەقاو، گردی شەهیدان، یادی گۆڕستانەكە، رێگای ئازادی، ئادهمیزاد،مەبدەئە بنەڕەتییەكانی فەلسەفە، شۆڕشی بارزان لەنوسینی هەمزە عەبدوڵاو وەرگیرانی م. موحەڕەم)
درود بۆ گیانی مامۆستا موحەڕەم محەمەد ئەمین لە ساڵڕۆژی شەهیدبونیدا.
خەلیل عەبدوڵڵا
بهروار: 25/07/2026
45 جار خوێندراوهتهوه
|