|
نوێژ قایم و دینداری واتان دیوە🤣🤣
حەمە بەگ گوتی :کابرایەکم لا بوو ناوی قادره سوری لەک بوو.
ڕۆژیک باسی پیاوی نوێژ قایم و دیندار ئەکرا قادره سوور وتی:
ناشوکری نەبێ زەمان خراپ بووه کەس ترسی خوای نەماوه، خەڵکی بەتەنگ نوێژ و ڕۆژووه نین .ساڵێک لەگەڵ بیست سواری هەمەون چوین بۆ جەردەیی، له قاته قاتەکانی کەرکوک کاروانیکمان ڕووت کردەوه، سەرکردەمان «مەخۆل» هەمەوەن بوو بەڕەحمەت بێت.
بەدەستی خۆی پێنج کەسی له کاروانەکە کوشت. هەموو بارو شتومەک و وڵاغەکانمان هێنا گه یشتینه «شیوه سوور».
بستێکی مابوو ڕۆژئاوابێ هەزار ڕەحمەتی لێبێ مەخۆل بانگی کرد : عەشرەت نوێژم نەکردووە.
دابەزی بە پەلەپەل دەستنوێژی شت و نەیهێشت نوێژەکەی بچێ نوێژی خۆی کرد.
ئینجا ئێستا پیاوی وەها دیندار ماوه؟
ڕشتەی مرواری
بهروار: 24/07/2026
59 جار خوێندراوهتهوه
|