|
خەمی بابم نیە بمرێ، خەمی دایکمە 🤣
برادەرێکم گێڕایەوە و ووتی :
برادەرێکم لە گوند بابی زۆر نەخۆشبو چوم بۆ سەردانی، کە چوم مەلا یاسینی لەسەر دەخوێند و چوار هاوڕێی بابیشی لەوێ بون هیچیان ژنیان نەمابو .
گوتی : منیش بابم نەمابو دایکم بێوەژن بو، منیش بەقەولی خۆم دڵخۆشیم دەداوە و گوتم:
خەمێ مەخۆ ئینشائەڵڵا بابت باش دەبێتەوە نامرێ و ئەوەتا منیش بابم مردوە و چیشم پێناکرێ.
گوتی: برادەرەکەم زۆر قسە خۆشە و قەتیشی لێنابرێن ، هەر سەری هەڵێناو گوتی :
کورە فڵان کەس خۆ خەمی بابم نیە هێشتا بابم نەمردوە ، ئەوەتا چوارم لێپەیدابون بۆ دایکم .
لە بەرتمرم دوان بەرەوە بۆ دایکت، با ئەویش بێبەش نەبێ ، دایکم بەشی ئەو هەمووانە ناکات!!
بهروار: 21/07/2026
55 جار خوێندراوهتهوه
|