ئەڵمانیا🇩🇪 کۆچی دوایی " نەوزاد محەمەد عەزیز قەفتان

ئەڵمانیا🇩🇪
بەداخەوە  ئەمڕۆ " نەوزاد  محەمەد عەزیز قەفتان "
 ڕۆشنبیرو نوسەرو  سەرۆکی ناوەندی کوردی ئەڵمانی ، بە نەخۆشی لە شاری نۆرنبێرگ کۆچی دوای‌کرد.

 " کاک نەوزاد قەفتان " ساڵی 1981 چووەتە ئەڵمانیا و ساڵی 1988 فەرهەنگۆکی ئەڵمانی-کوردی و ساڵی 2005 کوردی-ئەڵمانی ئامادەکردووە و بەچاپی گەیاندووە.

 لە ئەڵمانیا، دەستەی دامەزرێنەری ناوەندی کلتوری کوردی بووە لە شارەکانی دارمشتاد و دواتر نۆرنبێرگ. 

بەشداری لە دامەزراندنی چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار کردووە لە ئەڵمانیا.
لەماوەی ژیانیدا لە ئەڵمانیا، هاوکاری گەورەی کوردی هەر چوار پارچەی کوردستانی کردووە.

خاوەنی چاپخانەی کامەرانی بووە و
باوکی "ئەڤین و پیا"
 برای"هۆشیار قەفتان ، دکتۆر فەرەیدون قەفتان و دوکتۆر فازیڵ و کامیل و ئازاد و ئەستێرە قەفتان" و لە بنەماڵە ناسراوەکانی شاری سلێمانی ن.

کۆڕی پرسەکەی لە شاری نۆرنبێرگ

ڕۆژی سێ شەممە: 2026.7.14
کات: 17:00 - 19:00
شوێن: ناوەندی‌کوردی
Nawend 
.Deutsch-Kurdischer Verein für Integration e.V 
Sielstraße 5, 
90429 Nürnberg

 

کۆڕی پرسەی‌کوردستان لە شاری سلێمانی:

ڕۆژی سێ شەممە: 2026.7.14

شوێن: هۆڵی نیعمەت خان
کات: 10:00 بەیانی
پرسەی ژنان و پیاوانە.

ڕەوانی شاد و جێگەی بەهەشت بێت👎

به‌روار:  14/07/2026
7   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   245
کۆی سه‌ردان:   31569040