بێوەژنی دراوسێ 🤣🤣
کوڕێک دەڵێ :
دڵم بە بێوەژنێکی دراوسێی خۆمانەوە بوو ، هەرچیم ئەکرد نەمدەوێرا پێی بڵێم ،
نزیکی یەک ساڵ ئاوا تێپەڕی و من هەر هیچم بۆ نەکرا .
تا ڕۆژێ ، لە ناو شارا تووشی هاتم لە دوای چاک و چۆنیەک ، پێم گوت بۆ کوێ ئەڕۆی ؟ با بتگەیەنم ." پیجۆیەکم پێ بوو "
وتی : وەڵا ئەڕۆم بۆ سه وزه كڕين "لە تەنیشت ڕوبارى سيروانەوه به زۆرى تەڕەيان دەچاند"  ، بەڵام با ئەزیەتت نەدەم !
منیش یەک ساڵ بوو بۆ هەلێکی وا ئەگەڕام پێم وت :
وەڵا خۆم ئەتبەم و نابێ ، سەياره سەيارەى خۆتە ، فەرموو .
دوای هەندێ تەعاروف ، سواربوو و بەرەو سيروان بەڕێكەوتين .

هێشتا شارمان جێ نەهێشتبوو دایکی خۆمم تووش هات و پرسی : ئۆغر بێ ؟
منیش وتم ئەچین بۆ گوێی سیروان بۆ سەوزی . 
دایکم وتی : وەڵا منیش دێم .
بە دڵێ ڕەزا و سەد دڵ ناڕەزا ، ئەویشم سوارکرد و ڕۆیشتین . 
لەوێ هەر دایکم لێمان دوور نە ئەکەوتەوە ، ئەی خوا چیبکەم ؟ چی نەکەم ؟ ڕوانیم پیاوێکی تەمەن نزیکەی 50 ساڵ لەوێ کاری دەکرد .

ڕۆیشتم بۆ لای و وتم : پیاوەتی بکە ئەو پیرێژنەم لە کۆڵ بخەرۆ با من دوو قسە لەگەڵ ئەم ژنە بکەم . "بەڵام نەموت کە دایکمە " ..
کابرایش قەبووڵی کرد و بانگی دایکمی کرد و وتی : حاجی ژن ! وەرە بۆ ئێرە، دوو تەڵانە سەوزی چاکمان لەم خوارۆ هەیە .
دایکم خێرا بە دەنگی کابراوە چوو و ئێمەیش تەنیا کەوتین و قسەی دڵمم لەگەڵی کرد و بە هەزار زەحمەت، ژمارەی مۆبایلەکەیم  لێ وەرگرت .

دوای ماوەیەک ، دایکم و کابراش هاتنەوە بۆ لامان.
کابرا چپاندی بە گوێمدا : 
چیت کرد ، هەتیو ؟
وتم : چی چیمکرد ؟ 
دوو قسەمان کرد و تەواو .
پێکەنی و وتی : عەک داوەشێی ، وەڵا من دوو .
وتم : چی دوو ، باوکەڕۆ ؟
وتی : وەڵا دوو فڕەم لێدا
به‌روار:  13/07/2026
224   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   250
کۆی سه‌ردان:   31569045