چیرۆکی ڕاستەقینەی دکتۆر فەرید ئەبولعالی
چیرۆکی ڕاستەقینە 😪
دواى 16 ساڵ دوورى له خزم و كەس لە ئەمریکاوە گەرابومەوه بۆ ئيران

ڕۆژێك كه ئوتومبێلى براكەمم پێ بوو له يەكێك له شەقامه قەرەباڵغەكانى تاران، كوڕێكى 15 تا 16 سالان ئەبوو ووتى:
 جامى ئۆتومبيلەكەت بۆ پاك بكەمەوه؟
منيش رێگەم پێ دا زۆر به جوانى پاكى كردەوه، منيش دەستم كرد به گيرفانما بيست دۆلاريەك هات به دەستمەوه و نەمگيرايەوه دام پێ ى ، واقى ورما و ووتى: تۆ له ئەمريكا گەراييتەوه؟؟!!!
منيش ووتم بەڵێ .

ووتى ئەكرێت چەند پرسيارێكت لێ بكەم سەبارەت به زانكۆكانى ئەمريكا ؟ له جياتى پاكردنەوەكە پارەم ناوێت.
ئەوەنده به ئەدەب بوو ناچارى كردم بلێم وەره ناو ئوتومبيلەكه دانيشه با قسه بكەين.
ووتم تەمەنت چەنده؟
ووتى: 16 ساڵ
ووتم :له دوى ناوەنديت؟
ووتى :نەخێر شەشم تەواو كردووه.
ووتم چۆن ئەبيت؟
ووتى: ئاخر چەند سالێكم پەراندووه چونكه نمرەكانم زۆر باشه.
ووتم: بۆ كار ئەكەيت؟
ووتى :من دوو ساڵ بووم باوكم مردووه ، دايكم چێشتلێنەرى ماڵێكى دەوڵەمەنده و من و خوشكەكەشم كار ئەكەين تا يارمەتى دايكمان بدەين و بەردەواميش بين له خويندن.

ووتى: بەڕێز من بيستوومه زانكۆكانى ئەمريكا ڤيزاى خوێندن و زەمالەى خوێندن ئەدەن به خوێندكاره زۆر زيرەكەكان؟
ووتم :كەس هەيه يارمەتيت بدات؟
ووتى :نەخێر پشتم هەر به خۆم قايمه.
ووتم نانت خواردووه؟
وتى :نەخير .
ووتم :دەى با بڕۆين بۆ چێشتخانەيەك هەم نان بخۆين و هەم قسەش بكەين.
ووتى: به مەرجێك دێم دوايى ناو ئوتومبێلەكەت بۆ پاك بكەمەوه.
منيش رازى بووم.

له چێشتخانەكه به زۆر سێ جۆر خواردنم بۆ بانگ كرد، بەڵام زۆر لێزانانه زۆربەى خواردنەكەى خۆى كرد به سەفەرى بۆ دايك و خوشكەكەى، نزيكەى 2  کاتژمێرێک قسەمان كرد، سەير ئەكەم زۆربەى كاروبارى ڕۆژگار شارەزايه و به باشيش به ئينگليزى قسه ئەكات.

 نزيكى خۆرئاوا بوو  گەنجەکەم گەياندەوە  ماڵ "ناوى فەريد بوو" بۆيه گەياندمه ماڵ و ناونيشانى ماڵيانم وەرگرت ، ڕێككەوتين بۆ بەيانيەكەى هەموو بەڵگەو بەڵگەنامەکانى بدات به من و منيش هەرچيم له دەست بێت بيكەم.

 نزيكى شەش مانگى پێ چوو تا له ڕێگەى پارێزەرێكى زۆر شارەزا توانيم قبولى زانكۆيەكى بۆ وەربگرم و دەعوەتنامەيەكيشم له ريگەى خۆمةوه بۆ پۆست كرد.
دواى چەند ڕۆژيك تەلفۆنى كرد ووتى: هەرگيز باوەڕم نەدەكرد، ئێمه دوو ڕۆژه له خۆشيا ئەگرين.

من و نازەنينى هاوژینم  هەوڵ و كۆششمان كرد تا دواى شەش مانگ له "فڕۆكەخانەى لوس ئەنجلوسەوه" توانيمان پێشوازى بكەين، كه گەشت هەر سوپاسى ئێمەى دەكرد و دەگريا.

 كاتێك دواى دوو ساڵ وەك گەنجترين شارەزاى تەكنۆلۆژياى نوێ له ڕۆژنامەى نيويورك تايمز ناوى بڵاوكرايەوه من و نازەنين زۆر دڵمان خۆش بوو .

نازەنين بێ ئەوەى به من و فەريد بلێت ڤيزاى بۆ دايك و خوشكەكەى فەريد وەرگرتبوو ، ڕۆژيك ئيواره كه گەڕامەوه بۆ ماڵ نازەنين ووتى دايك و خوشكەكەى فەريد سبەى دێن بۆ ئێره، به ڕاستى ڕۆژيكى خۆش بوو .

فەريد كه دايك و خوشكەكەى بينى نەيتوانى نه قسه بكات نه بگرى.
ئيمه له ژورەوه سەرقاڵى پێشوازى دايك و خوشكى فەريد بووين ، نازەنين بانگى كردم ووتى:
 وەره دەرەوه ، كه ڕۆشتم ئەزانم فەريد خاوليەك و سەتڵێكى ئاوى پييه ئوتومبێلەكەم دەشوات ، منيش باوەشم پێدا كرد و ووتم: ئەوه چى دەكەیت؟!!!
ووتى:  با هەرگيز له بيرم نەچێت من چى بووم و تۆ منت كرد به چى...

"دکتۆر فەرید عەبدولعالی" ئێستا 
 ئێستا يەكێكه له باشترين و ديارترين مامۆستاكانى زانكۆى هارڤاردى ئەمريكا.

وەرگیراوە 

لەگۆگل ناوی" دکتۆر فەرید عبدالعالی" بنووسە چیرۆکەکە بە زمانی فارسی دەخوێنیتەوە.
به‌روار:  11/07/2026
33   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   69
کۆی سه‌ردان:   31556818