خۆکوژی سەرۆکی شارەوانی سیئۆل لەسەر ژنێک

پێنج شەممە : 2020.7.9

پاش رۆژێك لە تۆمەتباركردنی بە دەستدرێژی سێكسی بۆسەر یەكێك لە سكرتێرەكانی " پارک وون سون"  سەرۆكی شارەوانی سیئۆلی پایتەختی كۆریای باشور خۆی كوشت، و وەسێت نامەیەکی بەجێ هێشت 

بەپێی هەواڵی میدیاكانی كۆریای باشور، یەكێك لە سكرتێرەكانی سكاڵای لەسەر پارك وون سون تۆماركرد بوو ،  تۆمەتباری كردووە بەوەی ماوەیەكی دورودرێژە روبەڕووی دەستدرێژی سێكسی دەبێتەوە لەلایەن سەرۆكی شارەوانییەوە.

رۆژی پێنج شەممە" پارك وون سون "نەچوە بۆ سەر كارەكەی لە شارەوانی، كچەكەی پەیوەندی بە پۆلیسەوە كردووەو ئاگاداری كردوون لەوەی باوكی نادیارە.

هێزە ئەمنییەكان لە پرۆسەیەكی گەڕان‌و پشكنینی بەرفراواندا كە سەدان پۆلیس بەشداری تێدا كرد، تەرمی" بارك وون سون" یان لە یەكێك لە بەرزاییەكانی باكوری سیئولی پایتەخت دۆزیەوە، لەنزیك ئەو شوێنەی كە بۆ دواینجار ئاماژەی تۆڕی موبایلەكەی بینیرا

بەرپرسانی كۆریای باشور ناوەڕۆكی وەسێتنامەیەكی سەرۆكی شارەوانی پایتەخیان ئاشكراكرد بۆ كچەكەی :

لە وەسێتنامەكەدا، سەرۆكی شارەوانی سیئول داوای لێبوردن لە خێزانەكەی‌ و خەڵكی وڵات دەكات‌و باس لەوە دەكات هەست بە تاوان دەكات بەرامبەر بە خێزانەكەی بەوەی كە ئازاریداون، هەروەها داوا دەكات تەرمەكەی بسوتێنرێت‌و خوڵەمێشەكەی بكرێت بەسەر گڵكۆی دایك‌و باوكیدا.

 ژمارەیەك لە بەرپرسانی سیاسی وڵات‌ و چالاكوانان وەكو رێزێك سەردانی ئەو نەخۆشخانەیەیان كرد كە تەرمی سەرۆكی شارەوانی تێدا هەڵگیرا بوو ، لە کۆڕی بەخاسپاردنی تەرمەکەی هەزاران کەس بەشدار بوو .

بارك وون سون لە ساڵی 2011وە وەكو سەرۆكی شارەوانی سیئۆلی پایتەخت هەڵبژێردرا، ئەو یەكێك لە چالاكوانە مەدەنییەكان‌،  هاوكات پارێزەرێكی دیاری بواری مافەكانی مرۆڤ بوو، بەهۆی پێگە كۆمەڵایەتییەكەیەوە 3 جار  وەكو سەرۆكی شارەوانی پایتەخت هەڵبژێردرایەوە.

بارك وون سو ئەندامی پارتی دیموكراتی لیبڕاڵی بوو كە سەرۆك مون جای ئین سەرۆكایەتی دەكات، زۆر كەس پێشبینییان دەكرد بارك وون بۆ هەڵبژاردنی 2022 كاندیدی لیبڕاڵەكان بێت‌و وەكو سەرۆك بگاتە كۆشكی شین.

کوردیش "لەتیف سەلەفی"  هەیە گێچەڵی بە 11 لە خوێندکارە کچەکانی‌ خۆی کردووە، بێ شەرمانە هەر ڕۆژە  درۆیەک دەدۆزێتەوە بۆ پاکانە.
به‌روار:  10/07/2026
51   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   368
کۆی سه‌ردان:   31555993