|
ديموکراتيەت درۆيەکی گەورەيە کوردۆ
لوقمان بەرزنجی .. ئەڵمانيا
گەورەترین ترسی ئەمريکا و ڕۆژئاوای سەرمايەداری لە ديموکراتيبونی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوەیە . بەديموکراسی بوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرژەوەنديەکانی ئەمريکا ڕۆژئاوا دەکەوێتە مەترسيەوە . دیموکراسی ڕاستەقینە واتە هێنانەدی حکومەتێک کە نوێنەرایەتی ویست و بیروباوەڕی شەقامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات. شەقامی ئەم ناوچەیەش بەردەوام لە دژایەتیەکی توندی سیاسەتەکانی ئەمريکاو ڕۆژئاوا دايە . ئەگەر هەڵبژاردنی ئازاد بکرێت، ئەگەری زۆرە هێزە چەپەکان یان ئیسلامییەکان بێنە سەر دەسەڵات. ئەوانيش ئامادە نین بببنە پاشکۆی ئەمریکا و ئەوروپا. وەک دەزانين ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دڵی وزەی جیهان لە (نەوت و گاز) هەژمار دەکرێت و گرنگيەکی زۆری بۆ ئەمريکا و ڕۆژئاوا هەيە . لەتەک ئەوەش خاوەنی گرنگترین دوو گەرووە ئاوییە بازرگانییەکانە (وەک سوێس و هورمز). بەر لەئەوە ئەمريکا و ڕۆژئاوا پێویستیان بە سەقامگیرییەکی مسۆگەرکراو هەیە بۆ گەیشتنی بەردوامی وزە. مامەڵەکردن لەگەڵ یەک پاشا یان یەک جەنەراڵی ديکتاتۆر . زۆر ئاسانتر و هەرزانترە بۆ فەراهامکردنی ئەم بەرژەوەندییە، وەک لە مامەڵەکردن لەگەڵ پەرلەمان و حکومەتە دیموکراتییە گۆڕاوەکان کە لەوانەیە لە هەر کاتێکدا گرێبەستەکان هەڵوەشێننەوە. لەبەرامبەريش ڕژێمە نادیموکراتییەکان بۆ مانەوەی خۆیان لەسەر دەسەڵات، پێویستیان بە چەکی پێشکەوتوو و پشتیوانی سەربازی دەرەکی هەیە. ئەمەش وایکردووە ناوچەکە ببێتە گەورەترین بازاڕی کڕینی چەکی ئەمریکی، بەریتانی و فەرەنسی. دیموکراتیزەبوونی ناوچەکە و شەفافبوونی بودجە، کۆتایی بەم خەرجییە بێشومارانەی چەک دەهێنێت کە زیان بە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ڕۆژئاوا دەگەیەنێت. بەکورتی ڕۆژئاوا لە ناوچەکەدا پێویستی بە "سەقامگیری پێش دیموکراتی هەیە. بۆ ئەمريکا و ڕۆژئاوا ڕژێمێکی تاکڕەو کە بەرژەوەندییەکانی ئەوان بپارێزێت، سەد هێندە باشترە لە سیستەمێکی دیموکراتی کە دژی سیاسەتەکانی ئەوان بێت. دروشمی دیموکراسی تەنها کاتێک بەکاردێت کە وەک ئامرازێک بۆ گوشار خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی خۆیان بکات. کەواتە کەس بەتەمای ديموکراتی بوون نەبێت ديموکراتی بوون لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست . خەونی بێ ئاگايەکان لەسياسەت،
بهروار: 10/07/2026
20 جار خوێندراوهتهوه
|