کۆتربازەکەی دەزگای ھەواڵگریی عێراق

ساڵی 2014 ئەفسەرێک داواکاریەک پێشکەش بە "زوھێر غرباوی "سەرۆکی پێشووتری دەزگای ھەواڵگری عێراق دەکات و داوای ھاوکاری لێدەکات بۆ خوشکەزا ھەتیوە بێ باوکە تەمەن حەوت ساڵانەکەی  کە پێویستی بە نەشتەرگەری دڵ دەبێت.

ئەفسەرەکە باسی دۆخی نەخۆشەکە بۆ سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری دەکات کە زۆر خراپەو مایەی بەزەییە چونکە ھەناسە سواری لەگەڵدایە و ڕەنگی دەم و چاوی شین دەبێت بەھۆی لاوازی دڵیەوە، ئەم ئەفسەرەش کە دەکاتە خاڵی، بەخێوکردنی منداڵەکەو دایکی کەوتبوە ئەستۆی ئەم تەنھا مووچە مانگانەکەی ھەبوو .
توانیبووی لە ڕێگەی خزم وکەس وکارەوە دوای ھەوڵێکی زۆر 6500  دۆلاری کۆکردبوە بەڵام پارەکەی کەم بوو پێویستی بە 3500 دۆلاری تر ھەبوو تا بتوانێت نەشتەرگەریەکە بۆ خوشکەزاکەی ئەمجامبدات چونکە نەشتەرگەرییەکە پێویستی بە یەک دەفتەر دۆلار دەبێت.

ھەمیشە وێنەی" عەقیل" و فرمێسکی دایکی لەبەر چاوی ئەفسەرەکە وون نەدەبوون کاتێک لەبەردەم "زوھێر غەرباوی" کۆترباز وەستابوو لێیدەپاڕایەوە تا بتوانێت ئەو کۆتربازە قایل بکات کە لە پڕێکدا ببوو بە کوڕێ و کرابوو بە سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری تا چارەسەری خوشکەزاکەی لە ئەستۆ بگرێت یاخوود ئەو بڕە پارەیەی بۆ خەرج بکات تا نەشتەرگری بۆ خوشکەزاکەی بکات .

"غەرباوی" بە سووکایەتی و ڕقەوە سەیر ئەفسەرەکە دەکات پاشان تەماشایەکی دەوروبەری خۆی دەکات و بانگی سکرتێرەکەی دەکات و سەرزەنشتی دەکات و بەتوڕەیەوە دەڵێت :
 من نەخۆشخانەم کردوەتەوە یان ڕێکخراوی خێرخوازی ! 
تا ئەو جۆرە داواکاریانە ئاڕاستەی من دەکرێت؟ تۆ بەکەڵکی سکرتێری نایەیت بڕۆ دوکانێکی عەرزوحاڵچی بۆ خۆت بکەرەوە لە بەر دەرگای دادگا .

سکرتێرەکە ھەست بە توڕەیی سەرۆکەکەی دەکات و بەپەلە داوا لە ئەفسەرەکە دەکات بچێتە دەرەوە تا لەوە زیاتر سەرزەنشتی نەکات ، بەڵام ئەفسەرەکە نەجوڵا لە شوێنی خۆی چونکە ھەستی دەکرد سەرۆکی دەزگاکە فریادڕەسە بۆ خوشکەزا نەخۆشەکەی .

گووتی :گەورەم گەر بەخشندەیی خۆت بنوێنیت ئەو پارەیەم بەقەرز بدەیتێ چونکە بەخوا گەر دۆخی منداڵەکە ببینیت بەزەییت پێیدا دێتەوە بڕوابکە گەورەم ناتوانم سەیری دایکی بکەم لەشەرما چونکە تەنھا ئەو کوڕە تاقانەیەی ھەیە ! 

غەرباوی داوا لە سکرتێرەکەی دەکات ئەفسەرەکە لە ئۆفیسەکەی بکاتە دەرەوەو خۆی بەدۆسیەکەی بەردەمی سەرقاڵ دەکات وەک ئەوەی پێی بڵێت چاوپێکەوتنەکە کۆتایی ھات .
بەڵام ئەفسەرەکە ھەر دەپاڕێتەوە بەڵکوو دڵی سەرۆک نەرم بێت و بەزەیی پێیدا بێتەوە و دەڵێت گەورەم دەستت ماچدەکەم 

غەرباوی توڕە دەبێت و دەڵێت: 
وا دیارە تۆ ئەفسەرێکی بێ دسپلینی و بە کەڵکی کارکردن نایەیت لەدەزگای ھەواڵگری توڕە دەبێت و ھاوار داکات بڕۆ دەرەوە .. پاشان بانگی سکرتێرەکەی دەکات و دەڵێت:
 بۆ شوێنێکی دەرەوەی دەزگای ھەواڵگری بیگوازەرەوە.

ئەفسەرەکە دوو جار دڵشکاو دەکرێت یەک لەبەر ئەوەی یارمەتی نەدراو گوێزراشەوە بۆ شوێنێکی دیکە و سکرتێرەکەش سەرزەنشتی دەکرد کە ئەوی خستوەتە ئەو دۆخەوە..
پاشان تەلەفۆن ھەڵدەگرێت داوا لە بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی دەکات فەرمانی گواستنەوە بۆ ئەو ئەفسەرە دەربکات بۆ دەرەوەی دەزگای ھەواڵگری.

پاش کەمتر لە نیو کاتژمێر موقەدەم "ڕووکن ماھیر "دێت کە ڕاسپێردرابوو چاودێری تاوەری کۆتر و قەفەسە مریشکەکانی سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری بکات ،کە سەرۆک ژمارەیەک کۆترو مریشکی دەگمەنی ھەبوو تەنانەت لە نێو باڵەخانەی دەزگای ھەواڵگری ھێلانەو تاوەری بۆ درووستکردبوون ، ھەر ئەوەش نا بەڵکوو چوار ئەفسەری بە چەک و ئۆتۆمبێلەوە خستبوە خزمەت موقەدەم ماھیرەوە بۆ ئەو خزمەتە نیشتمانیە.

ماھیر بەقافەسێکەوە دێت کە کۆترێکی دەگمەنی تیدا دەبێت و داوا لە سکرتێری سەرۆک دەکات مۆڵەتی بدات بچێتە لای سەرۆک چونکە کارێکی گرنگ و پێویستی بەسەرۆک ھەیە .
سکرتێر ڕێگەی چوونە ژورەوەی دەدا چونکە پێشتر سەرۆک فەرمانی پێکردبوو ھەر کاتێک موقەدەم ماھێر ویستی بێتە ژوورەوە نابێت ڕابگیرێت .

وەکو فەرماندەیەکی سەرکەوتوو لە جەنگدا ماھیر قەفەسەکە بەرز داکاتەوەو دەڵێت :گەورەم لە کۆتاییدا پەیدام کرد و بەنرخێکی زۆر ھەرزان تەنھا بە 8 ھەزار دۆلار کڕیومە! 

ڕووخساری غەڕباوی دەگۆڕێت و دەم وچاووی ھەمووی دەبێت بە پێکەنین و خۆشی چونکە دەمێک بوو حەزی لەو کۆترە کردبوو ، غەرباوی بێ ئەوەی ھیچ بڵێت یەک دەفتەر دۆلار دەردەکات لە مێزەکەی و دەیدات بەماھیر و دەڵێت 80 گەڵای بدە بە خاوەنی باڵندەکەو 20 گەڵاکەی تر بۆ خۆت بەرە دیاری منە بۆ تۆ لە پای ھەوڵ و ماندوبونەکانت .

پاشان بانگی سکرتێرەکەی دەکات و دەڵێت: سوپاس نامەیەکی بۆ دەربکەن لە ئۆفیسی تایبەتی و خۆم واژۆی لەسەر دەکەم بە ھۆی سەرکەوتنی لەئەرکەکانیدا...
بەڵێ گەورەم و سکرتێرە بە زەردەخەنەوە بەشداری خۆشیەکانی سەرۆک دەکات بەھۆی پەیداکردنی باڵندە دەگمەنەکەوە 

سکرتێر بەخێرایی دەچێتەوە ئۆفیسەکە تا سوپاس نامەکە بۆ "موقەدەم ماھیر" بەرزبکاتەوە لەبەرامبەر ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی بە دڵسۆزی ،بەڵام ھەر زوو دڵخۆشیەکەی لەبیرکرد کاتێک چارەنووسی منداڵە نەخۆشەکەی بیرکەوتەوە، ئەو منداڵەی کە ژیان لەداستدەدات چونکە کەس وکارەکەی نەیانتوانی 3500 دۆلار بۆ نەشتەرگەریەکەی پەیدا بکەن 

پاشان سکرتێرەکە ڕوو دەکاتە ئاسمان و دەڵێت: خوایە گیان بۆچی "عەقیل"ت نەکرد بە باڵندە تا کەسێک بەخێوی کات و نەشتەرگەری بۆ بکات 
خوایە گیان .

دەبوو عەقیل لەم دونیایە باڵندە بوایە نەک لەو دونیا

ڕەمەزان شێخانی
لە عەرەبیەوە وەریگێڕاوە
به‌روار:  10/07/2026
45   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   367
کۆی سه‌ردان:   31555990