|
چیرۆکێکی ڕاستەقینەی مارە بە جاش
ئەم چیرۆکە ڕاستەقینەیە.
مام "س"ی خوالێخۆش بوو لە بازاڕی ئەسحابەسپی "حەماڵ"بوو ، بە ڕەنجی شانی خۆی دەژیا، و ئەم چیرۆکەی بۆ گێڕامەوە.
کۆتایی شەستەکان هەروەکو ئێستا عەرەبانەیەکم هەبوو ، لێرە ئیشم دەکرد.
چێشتەنگاوێک پیاوێک هات ووتی:
خاڵە ئیش دەکەیت؟
ووتم: ئەی بۆ نا.
ووتی : دەوەرە با بڕۆین.
کابرا بردمی بۆ گەڕەکی" ح" و هیچی تری نەوت، لە دەرگایەکی دا و ووتی :
عەرەبانەکەت دابنێ.
منیش ترسێکم تیا دروست بوو، کە دەرگا کرایەوە، مەلایەک و پیاو و ژنێک لە حەوشە چاوەڕوانیان دەکرد.
مەلاکە پێی ووتم:
ئەم پیاوە تەڵاقی کەوتوە و تۆ دەکەین بە جاش ، لێت مارە دەکەین و پاش دوو سێ سەعاتی تر دێینەوە ، تەڵاقی بدە.
ئەوان ڕۆیشتن و ژنە ووتی :
برنج و بامیەم لێناوە با بۆت تێبکەم، تێر نانم خوارد و 2 جار لەگەڵ ژنە خەوتم.
بە گاڵتەوە بە ژنەکەم ووت:
تازە تەڵاقت نادەم.
ژنە ووتی: نەگبەت پیاوەکەم دەتکوژێ.
پاشان مەلا و دوو پیاوەکە هاتنەوە و ژنەم تەڵاق دا و نیو دیناریان دامێ و ووتیان نهێنیەکەمان بپارێزە و ناومان مەبە.
ووتی ئەو کاتە ڕۆژێک تا ئێوارە ئیشم بکردایە هەر نیوو دینارێکم دەست دەکەوت.
بەڵام وەعدم بە خودا دا ناوی ماڵەکەم بە کەس نەووت، ئەو ناوی گەڕەکەشی بە ئێمە ووت.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 08/07/2026
178 جار خوێندراوهتهوه
|