|
ئەو ژنەی مووچەی بۆ مەعروف ڕەسافی لەبانق بڕیبوەوە کێ بووە؟
چیرۆکێکی ڕاستەقینەیه.
ڕەسافی شاعیرێکی بەناوبانگی بەغدادی بووە.
بەڕێوبەری بانکێکی بەغداد " ڕەسافی" بانگ دەکا و پێی دەڵێ:
ِیەکێک لە کەسایەتیەکانی بەغداد مووچەیەکی مانگانەی بۆ بڕیویتەوە.
ڕەسافیش دەڵێ : کێیە؟
بەڕێوبەرەکە دەڵێ :مەرجەکەی ئەوەیە نایەوێت ناوی بزانرێ.
مانگانە ڕەسافی لە بانق پارەی خۆی وەردەگرێ.
جارێک کە دەچێت بۆ بانق بۆ مووچەکەی.
بەڕێوبەری بانق پێی دەڵێ:
ئەو کەسە مرد و بەداخەوە مووچەکەی ئێوەش بڕاوە.
ڕەسافیش دەڵێ:ُ مادام کابرا هەر مردووە ئێستا ناوەکەیم پێ بڵێ.
بەڕێوبەر پێی دەڵێ: ببوورە ئەوە پاراستنی نهێنیە و ناتوانم هیچ بڵێم.
ڕەسافی دەچێت بۆ شۆڕیجە و دەپرسێ:
ئەم حەفتەیە هیچ بازرگانێک مردووە؟
بازرگانەکان دەڵێن : نەخێر کەسمان لێنەمردووە.
حەماڵێک لەولاوە دەڵێ:
ئەم حەفتەیە خانم نوریە عۆرە مردووە.
ڕەسافی ناپرسێ : نووریە عۆرە کێیە و دەچێتەوە بۆ بانک و دەڵێ:
لە شۆڕیجە لە هەموو بازرگانەکانم پرسی: هیچ بازرگانێک نەمردوە، بەس حەماڵێک ووتی نوریە عۆرە مردووە .
بەڕێوبەری بانق دەڵێ بەڵێ ئەوەی مووچەکەی بۆ تۆ بڕیبوەوە نووریە عۆرە بوو.
نوریە عۆرە خانوویەکی هەبووە بۆ ژنانی لەشفرۆش کە خۆی سەرپەرشتی کردوون هەم خۆی و هەم ئەو ژنانە ی لەگەڵی بوون لەشفرۆشیان کردووە
ئەو پیاوەی ئەم چیرۆکە دەگێڕێتەوە ،لە کۆتایدا دەڵێ : سڵاو لە گۆڕیی نوریە عۆرە، بە شەرەفتان ئەم حکومەتی ئێراقە یەک نوریە عۆرەتان تیا نیە.
یان دەڵێ : نوریە عۆرە لە لە هەموو زاڵم و دزەکان شەریف ترە.
ڤیدیۆکە له کومێنتە :
بهروار: 08/07/2026
438 جار خوێندراوهتهوه
|