|
ناوکە قەیسی بۆ مێشک باشە🤣🤣
فرۆشیارێک کیلۆی قەیسی ئەدا بە هەزار دینار و ناوکە قەیسیش بە دوو هەزار.
کابرایەکیش لێی دەپرسێ کیلۆی قەیسی خۆی بە هەزارە بۆچی ناوکەکەی بە دوو هەزارە؟
ئەویش ئەڵێ :
ناوکەکەی پیاو بیخوا زیرەک ئەبێت بۆ مێشک زۆر باشە .
کابراش دەڵێ : کیلۆیەک ناوکە قەیسیم بەرێ .
پاشان لەولاوە دائەنیشێ بە بەرد ناوکە قەیسیەکان دەشکێنێ چەند دانەیەکی لێ ئەخوا.
پاشان بەخۆی دەڵێ :
بەڕاستی من بێ ئەقڵ بوم بۆچی نەمدا بە دوو کیلۆ قەیسی هەم قەیسم ئەخوارد هەم ناوەکەی . ئەوانی تر ئەباتەوە بۆ کابرا و ئەڵێ :
نامەوێ تۆ منت خەڵەتان.
فرۆشیارەکە ئەڵێ : بۆ؟
ئەویش ئەڵێ :
خۆ ئەمتوانی دوو کیلۆ قەیسی پێ بکڕم پاشان ناوکەکەشم دەخوارد .
فرۆشیارەکەش ئەڵێ: چەند دانەت لێ خواردوە؟ ئەویش ئەڵێ: سێ دانە .
فرۆشیارەکەش ئەڵێ : پێش ئەوەی بیخۆی فکرت نەکردوە بینت سودەکەی بەسێ دانە ئاقڵ بوی. ئەویش ئەڵێ وەڵا ڕاست ئەکەی مادام وایە کیلۆیەکی تر ناوکە قەیسیم بدەرێ .
بهروار: 08/07/2026
60 جار خوێندراوهتهوه
|