|
حاجی کەریم دوو گیانە🤣🤣
حاجی کەریم ناوێک بوو له ئاوایییەکی نزیک بۆکان...
چووبووه لای دوکتور ئازمایشیان بۆ نووسیبوو...
که چووبووه ئازمایشگا" تاقیگە"
هەرچی تەقەلای کردبوو نەیتوانیبوو
میز بکا و حاجەتی ئازمایشەکەی
بردبووه له ماڵێ میزی تێ بکا....
کە میزی تێ کردبوو،
هەر له ئاودەست داینابوو تا بەیانی بیبا بۆ ئازمایشگا.
بووکەکەی حاجی بهدوای حاجیدا چووبووه ئاودەست و لاقی له میزەکەی حاجی دابوو و ڕشتبووی...
جا له ڕووی هەڵنەهاتبوو بڵێ میزەکەم ڕشتووه...
بۆخۆی حاجەتەکەی وەبەرخۆی گرتبوو و پڕی کردبوو له میز
" بووکی حاجی دوو گیان دەبێ"
بەیانیی ڕۆژی دوایی، حاجی میزەکەی دەبا بۆ ئازمایشگا...
دوای دوو ڕۆژ دەچێ بۆ جوابەکەی:
مامه حاجی، چۆنت پێ بڵێین؟
بۆ، خۆ سەرەتانم نییه؟
کوڕه نەوەڵڵا، لەوە خراپتره...
ده پێم بڵێن چمه!
وەڵا مامه گیان، عەیب نەبێ حامیلەی!
بڕۆ بێشەرم، بۆخۆشت دەزانی دەڵێی چی؟!
مامه گیان وای نیشان داوه، من چ بکەم؟
حاجی بهغەمباری دەگەڕێتەوه بۆ ماڵێ...
له ڕێگا لەبەرەخۆیەوه دەڵێ:
دایکت ... بۆ ژنت؛
سەد جارم گوت ژنەکە مەچووە سەرەوه،
درێژ بە، به قسەی هەر نەکردم،
ئەوەتا ئابڕووی بە هەزار ساڵم چوو،
دووگیان بووم!
ئێستا من قوڕی کوێ بە سەردا کەم؟!
بهروار: 03/07/2026
54 جار خوێندراوهتهوه
|