کوژرانی پیاوێکی مالمۆ🇸🇪
مالمۆ🇸🇪
دوێنێ شەو لە گەڕەکی "ڤێسترا هامنێن" شەڕێکی گەورەی خێزانی ڕوویدا،  کە پێنج کەس بریندار بوون و دوو کەسیان برینداری قورس بوون.

پیاوێکی 37 ساڵە کە  لە شەڕەکە بەگولە     بریندار بوو، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

پیاوێکی تەمەنی 30 ساڵان لە ناو ئۆتۆمبێلێک لە نزیکی شوێنی ڕووداو دەستگیر کراوە و بە گومانی کوشتن لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە. پۆلیس ئۆتۆمبێلەکەی دەستبەسەر کردووە.

پۆلیس ناوچەکەی داخست بە درۆن، بە گوێگرتن لە شایەتحاڵان و پشکنینی شوێنی ڕووداو، لێکۆڵینەوەی کرد.

 تا ئێستا پۆلیس ڕای نەگەیاندووە کە ئایا ئەو پیاوەی کوژراو پێشتر ناسراوی پۆلیس بووە یان نا.
کەناڵی 1 سویدی

تا ئێستا ناسنامەی خێزانەکان و کوژراوەکە ئاشکرا نەکراوە
به‌روار:  02/07/2026
62   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   184
کۆی سه‌ردان:   31527734