"سەدەھا بەچکە عودەیان بەرداوەتە گیانی خەڵک."

روداوە یەک لەدوای یەکە ئاشکرابوەکانی کوڕو کچە لوسکەڵەکانی بەناو بەرپرسان کە خەریکە دەبێتە قێزەونترین دیاردەی کۆمەڵایەتی، پێمان دەڵێ کە چۆن دزی و گەندەڵی و حەرامخۆریان رەنگدانەوەی بەسەر منداڵەکانی خۆیانەوە ھەیەو زۆربەیان نەیانتوانیوە یان پێڕانەگەیشتون تەربیەتی منداڵەکانیان دابدەن و دوای دزی ڕاوڕوتی چەند ساڵەی خۆیان سەدەھا بەچکە عودەیان بەرداوەتە گیانی خەڵک.

ئەو دەستدرێژی و سوکایەتی و تاوانانە، دەستدرێژی و سوکایەتی و تاوان نین تەنیا لەسەر ئەو کەسانەی کە تاوانەکانیان بەرامبەر کراوە بەڵکو بەرامبەر ھەمو تاکێکی ئەم کۆمەڵگایەیە. ئەگەر دادگایی نەکرێن و یاسا بەسەر ئەوانیشدا سەروەر نەبێ و سزای دادپەرەەرانەی خۆیان وەرنەگرن، خەڵک دەبێ پشتگیری یەکتری بکات و لەجێی خۆیان بیانوەستێنێ، سی و پێنج ساڵە خەڵک بەدەست گەندەڵی و بێ یاسایی و بێ مۆراڵی باوکەکانیانەوە گیرۆدە بوە، ناکرێ ئیتر لە بەچکەکانیان قبوڵ بکات.
حاکم شێخ لەتیف مستەفا
به‌روار:  28/06/2026
12   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   167
کۆی سه‌ردان:   31491815