|
سوید🇸🇪 گۆڕی یەکەم پەنابەری کوردی سوید
سوید🇸🇪
گۆڕی یەکەم پەنابەری کوردی سوید
کورد زیاتر لە ١٠٠ ساڵە لە سوید نیشتەجێن
لە میانەی سەردانەکەم بۆ هەفتەی سیاسی ئەلمێدالن لە دوڕگەی گۆتلاندی سوید ، هەلی سەردانیکردنم لەگەڵ رۆژنامەوانی سویدی – کوردی کوردۆ باکسی بۆ سەر گۆڕی ئەلیکساندەر سلێمان کنوتەس (١٩١١ – ١٩٨١) لە گۆڕستانی رۆما لە دوڕگەی گۆتلاندی سوید رەخسا.
ئەلیکساندەر لە دایکبوی باکوری کوردستانە ، لە سەردەمی سەرهەڵدانی جەنگی جیهانی یەکەمدا ، مناڵێك بوە و لەگەڵ خێزانەکەی ناچار بە هەڵهاتن دەکرێت و پاش نەهامەتییەکی زۆر لە ڕێگەی ئەفسەرێکی ئۆکرانییەوە پاش مردنی برایەكی لە دایکوباوکی دادەبڕێت و دەگاتە رۆما لەسەر دوڕگەی گۆتلاندی سوید. لەوێ خێزانێکی سویدی بە ناوی خێزانی کریستیانسۆن کنوتەس وەك مناڵێك لە خۆیان دەگرن و وەك یەکەم پەنابەری کورد لە سوید باس دەکرێت.
شێواز و چۆنیەتی ژیانی شاهیدی شێوازی ژیانی هەر کوردێکی ژیان پڕئازارە هەروەها باسێکە لە مێژوی بەستنەوەی کوردستان بە وڵاتی سویدەوە بەر لەوەی ئەم ڕەوەندە کوردستانییەی ئێستا لە سوید نیشتەجێ بوبن.
Kurder i över 100 år i Sverige.
Under mitt besök på Gotland passade jag på att tillsammans med författaren och debattören Kurdo Baksi besöka gravplatsen för Alexander Sleman Knutas (1911–1981) på kyrkogården i Roma.
Alexander, som föddes i Kurdistan, tvingades redan som barn fly från sitt hem i samband med första världskriget. Efter en lång och dramatisk flykt kom han så småningom till Roma på Gotland, där han adopterades av den svenska familjen Kristiansson Knutas. Alexander Knutas brukar beskrivas som en av de första kurdiska flyktingarna som kom till Sverige. Hans livsöde vittnar om det kurdiska folkets lidande men också om en historia som knyter samman Kurdistan och Sverige långt innan den moderna kurdiska diasporan växte fram.
Må hans minne leva vidare.
شۆڕش قادر ڕەحیم
ستۆکهۆڵم
بهروار: 27/06/2026
30 جار خوێندراوهتهوه
|