|
دەڵێن (زاوا نابێت بە خزم)😁
قەینا زاوا بۆ نابێت بە خزم ، یەعنی سەیری مۆبایلی زاوای خەڵک ئەکەیت لە وڵاتان ، پڕە لە تکتی فڕۆکە و حیجزی ئوتێل و وەرەسە و ناوی هونەرمەند و یاریزانی جیهانی😁 ، سەیری مۆبایلی زاوای کوردیش ئەکەیت ، پڕە لە ژمارەی قەبر هەڵکەن 😁و تەنکەری ئاو و وەستای مەجاری و دوکانی مریشک و فیتەری گەڕۆک😁 ،
یەکێک ئەمرێت ، زاوای قوڕ بەسەر وەکو (یوساین بۆڵت) بە نۆ چرکە لەوێیە ، ئەچن بۆ سەیران زاوای داماو ئەڵێی وەکالەتی ئوبەری هەیە بە دەستێک شیش لێئەیات بە دەستێک باوەشێن ، ماڵ ئەگوازرێتەوە زاوا هەیە دوتەنی خۆی ئەهێنێت ، ڕاستە لە میشی و قەوتەیی ئەکات😁 هەنێک سپلیتی کۆنە و بۆیلەری نیوداشت و بەرمیلی کۆن ئەباتەوە ، بەس سێ ڕۆژ ناوەستێ.
زاوا لە وڵاتان ڕۆژانی هەینی شۆرتێک و سەرە سەتڵێک و دو خاکەناز و ئیسفنجێکی بچوکی پێیە لەو قەراغ دەریاو شتە خەریکی بالە و ڕیشە و یارییە😁 ، زاوای داماویش لێرە ، هەشت و نیو لەسەر قەبرانە ، یانزە لە ژێر خێمەیە ، دوانزە پووش ئەگۆرێ ، دوو لە تەعزییە ، کەچی هەر ئەڵێن زاوا نابێت بە خزم.
...........
ئینجا قەینا ئەمە ئەم خزمانە چییان کردووە وا زاوا ناتوانێت شوێنیان پڕ بکاتەوە ، نۆرماندیان گرتووە ، هورمزیان داخستووە ، نۆکەندی پەنەمایان هەڵکەندووە😁
راستە زاوای خراپ هەیە خێزانێک وێران ئەکات ، هەر بەو جەشنە بووکی خراپیش هەیە ، پێناسەی چاکەکردن زۆر سادە و کورتە ، چاکە ئەوە نییە کە لەگەڵ خەڵک جاک بیت ، بە پێچەوانەوە پێناسەی چاکە ئەوەیە (کە خراپەت بۆ خەڵک نەبێت) هەر ئەوەندەی کە خراپەت بۆ کەس نەبێت ئەوە خۆی گەورەترین جاکەیە لەمڕۆدا.
جا زاوای خوێنەوار زۆر دەست و پێ سپییە ، هەر ئەزانیت لە مەجلیسا بڵێی نیتچە و مەولانا و ئیبن ڕوشد وا ئەڵێن😁 ، تا تۆ دووێڕ ئەخوێنیتەوە ، سەیر ئەکەی زاوای بچووک چوار بروغو چەوی و سێ پەرچ و پێنج قەفیسی لە سپلیت و موبەریدەکە داوە و ، ئەوە قوڕ کرا بەسەرتا لەبەرچاوی خەسوو و ئاوبێنە و دەست بشۆ و تۆ تیاچوویت.😁
خزمایەتی و نزیکی بەخوێن نییە ، بە هیمەتە بە مەوقیفە ، بە مووبەریدە پاککردنەوە و دانانی پوش و کڕینی واتەر پەمپ و قەبر لێدان و خێمە هەڵدانە😁
حافز گوتەنی :-
(من از بیگانگان دیگر ننالم
که با من هرچه کرد آن آشنا کرد)
من لەدەست بێگانە خۆ سکاڵایەکم نییە ، هەرچم کە بەسەر هات بەهۆی دۆست و ئاشناوە بوو
نابێت خۆ لەدەست زاوا یان بووک سکاڵایەکتان هەبێت ، لە کاتێکدا هەرچی بەسەر ئێوەدا هات ، لە خواردنی وەرەسە و سیحر و جادوو و نووشتە بەهۆی ئەوانە بوو ، کە شەوان ئەمانەوە و داوای پاکەتی مەڵحەم و قوتوی شامپۆ و تۆوی ڕەیحانە و قەرزیان لێئەکردن😁.
نوقتە سەری دێڕ ...
تێبینی / لە میتۆلۆژیای میسریەکاندا چۆن (ئەنخ) هێمایە بۆ ژیانی هەتا هەتایی ، لای یۆنانیەکان (ئەپۆلۆ) هێمایە بۆ هونەر و ڕوناکی ، لای ڤایکینگەکان (چەکوش) هێمایە بۆ هێز ، لای زاوای قوڕ بەسەریش (فەرشی تەڕ) هێمایە بۆ خۆڕاگری و خۆنەجەماندن و تەسلیم نەبوون ، ئەو توانایەی لە زاوادا هەیە بۆ سەر خستنی فەرش بۆ خانووی دووقات ، لە ڕافیعە و سڵنگ و تادانۆشدا نییە.
* ئەوەنەمان فەرشی تەڕ خستۆتە سەر شان و سەر سەر سەرمان ، سەرمان ئەڵێی خراوەتە نەوتەوە ، وەکو تۆپی چوپلێس گوپیداوە😁 .
راستە زاوای لەمیش و قەوتەش زۆرە 😁، جگە لە تەداخولات و قسە هێنان و بردن لە ژیانیا دەسکێک کەرووز ناهێنێتەوە ، بەڵام زاواشمان هەیە وەکو گسکە رۆبۆتەکان نازانێت دانیشتن چییە 😁 هەموو گیانی خزمەتە ، ئیتر شتەکە بۆ خۆشیە و زۆر بەجدی وەری مەگرن😁
دانەیەک تاگ بکە و بڵێ بە قوربانی زاوای دڵسۆز بم😁
هێمن عەبدولقادر
بهروار: 26/06/2026
51 جار خوێندراوهتهوه
|