|
دێنیز ئونداڤ و ماددەی قەدەغەکراو!
تای فوتبۆڵ دنیای داگرتووە. سەرنج لەسەر تیمە گەورەکان و لە ناویشیاندا، ئەو یاریزانە کوردانەن کە بە درێسی وڵاتانی دیکە بەشدارییان لە مۆندیال کرد، بەڵام لە ناو هەموو ئەوانەدا، دێنیز ئونداڤ چیرۆکێکە بۆخۆی.
*
پێویست ناکات باسی دێنیزتان بۆ بکەم، دڵنیام زۆربەتان لە من باشتری دەناسن، بەڵام ئەوەی مەبەستمە باسی بکەم روداوێکە هی دوو ساڵ پێش ئێستایە.
*
دێنیز کە ئێستا یەکێکە لە ئەستێرەکانی مۆندیالی 2026لە تێکڕای مۆندیالەکە تەنها یاریزانە کە تا ئێستا زیاتر لە گۆڵێک و زیاتر لە یەک ئەسیستی هەبێ، واتا لە مێسی-ش زیاتر. ئینجا لە دوو یاری تەنها 65 دەققە یاریی کردووە، 3 گۆڵ و دوو ئاسیست.
*
ئەو ئەنجامانە تورکەکانی شێت کردووە کە وەکو دووەم هەڵبژاردە، رەوانەی تورکیا کرانەوە. زۆربەیان دەڵێن دەبوایە هەر چۆنێک بایە، دێنیز لە هەڵبژاردەی تورکیا یاریی کردبایە. بەڵام میللەتێک و دەوڵەتێک کە توانای بینینی درێسی ئیمزاکراوی دێنیز ئونداڤی نەبێ و وەک کەرستەی رێگە پێنەدراو مامەڵەی لەگەڵ بکات، دەبێ چۆن مامەڵەیان لەگەڵ خۆی کردبایە کە سەری زمان و بنی زمانی شانازییە بە کوردبوونی.
ئەوەش ئاستی فاشیزمی تورک و هەواڵەکە هی دوو ساڵ پێش ئێستایە.
سەرچاوە: مێدیا سکۆپ 6/12/2024
گەنجێکی تەمەن 26 ساڵ، خەڵکی دیاربەکرە و هاندەری دێنیز ئونداڤە، کە لە بۆندسلیگا یاری بۆ یانەی شتوتگارت دەکات، داوای درێسێکی ئەو یاریزانە لە خزمێکی لە ئەڵمانیا دەکات. مانگێک لەمەوبەر لە ئەڵمانیاوە لە ڕێگەی PTT (پۆستەی تورکیا)ەوە ڕەوانەی دیاربەکر کرا.
گەنجەکە کە بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی پاکەتەکەی دەکرد، چووە لقی PTT. ستافی PTT ئاگاداریان کردۆتەوە کە ئەو پاکەتانەی لە دەرەوەی وڵاتەوە دەگەن پێش گەیاندن لەلایەن بەرپرسانی گومرگییەوە پشکنینیان بۆ دەکرێت و ئەو پاکەتەی کە باسی لێوە دەکرێت بە "مادەی قەدەغەکراو" دادەنرێت و فەرمانی گەڕاندنەوەی دراوە.
ڕێبوار کەریم وەلی
ستۆکهۆڵم
بهروار: 21/06/2026
41 جار خوێندراوهتهوه
|