|
ئایشێ من لە دواوە داومە 🤣
تازه ئۆتۆمبێله پاسه‌كان كه‌وتبوونه ناو شاری سلێمانی بۆ هات و چۆكردنی خه‌ڵك به‌ناو شارا ، كابرایه‌كی (مڕانه) یی له‌گه‌ل ژنه‌كه‌یا هاتبوونه سلێمانی و سواری پاس بووبوون .
وا ڕێكه‌وتبوو ژنه‌كه له پێشه‌وه دانیشتبوو مێرده‌كه‌ی له به‌شی دواوه .
كابرای مێرد پاره‌ی هه‌ردووكیانی دابوو ، پاسه‌كه‌ش پڕببوو له خه‌ڵك .
له‌و ناوه‌دا كابرا هه‌ستا و به‌ده‌نگی به‌رز بانگی كرد له ژنه‌كه‌ی :
"ئایشێ! ئایشێ! من له دواوه داومه ، ئیتر تۆ له پێشه‌وه مه‌یده ".
ڕشتەی مرواری
به‌روار: 14/06/2026
39 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|