|
سەرەی سەرتاشین🤣
کوڕێک خۆی دەکات بە سەرتاشخانەیەک و دەڵێ :
چەند کەسم لە پێشەوەیە؟
سەرتاشەکەش دەڵێ: دوو کەس.
پیاوەکە دەڵێ : فریا ناکەوم و دەڕوات.
بۆ بەیانی دێتەوەو دەڵێ :
چەند کەسم لەپێشەوەیە؟
سەرتاشەکەش دەڵێ: پێنج کەس.
پیاوەکە دەڵێ: فریا دەکەوم و دەڕوات.
:سەرتاشەکە دەحەپەسێ و بە شاگردەکەی دەڵێ شوێنی کەوە ، بزانە ئەم شێتە بۆ کوێ دەڕوات؟
شاگردەکە دێتەوە و دەڵێ:
وەستا خۆی کرد بە ماڵی ئێوەدا.
بهروار: 11/06/2026
44 جار خوێندراوهتهوه
|