|
سوید🇸🇪 کۆچی دوایی سەرۆکی کۆنسەی کوردیی سوید "زێد یەڵدرم
سوید🇸🇪
بەداخەوە سەرۆکی کۆنسەی کوردیی سوید
"زێد یەڵدرم" بە نەخۆشی لە شاری ستۆکهۆڵم کۆچی دوایی کرد.
کۆچکردوو خەڵکی شاری ماردین ە.
ساڵی 1972 بۆ خوێندن هاتۆتە سوید ، و
زانستی سیاسی خوێند .
لە گەنجییەوە بەشداری چالاکی و ڕێکخراوە کوردییەکان کردووە.، ماوەی 10 ساڵ وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی کوردی سوید خزمەتی کردووە.
یلدریم 54 ساڵ لە سوید ژیا و بە هۆکاری سیاسی نەیتوانی بۆ جارێکیش بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی ، و ڕەگەزنامە تورکیای لێسەندراوەتەوە.
کۆڕی بەخاکسپاردن و پرسەکەی لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوە دەچێت.
ڕەوانی شاد و جێگەی بەهەشت بێت
بهروار: 08/06/2026
6 جار خوێندراوهتهوه
|