پاژێکی تر (2) لە کتێبە نوێکەم


“ئــەستێــــــرەیەکـــــــی دیکـــــــــە”
نووسەر: گۆران مەریوانی
دەزگای وەشان: فـــــام
ئێستا لە پێشانگای کتێبی کوردی- هەولێر

10 مــــــانــــــــگ
بیــــــــــــــــــرۆ :
 
         ئەو ڕۆژە نازانم ڕۆژێكی چۆن بوو، حەتمەن خراپ نەبوو، چوون سەرما كەوتبوو. هەور و تەڕووتووشی، دەشێ، هەر مابووبێ. لێ لە هێز كەوتبوو. ترام هێندە سەرنشینی تێدا نەبوو. ئەمن لە نێوەڕاستدا بەپاوە بووم. كە دڵەڕاوكێم بێ حەز ناكەم دانیشم. زیاتر هۆشم پەڕتەوازە‌ دەبێ. خوویەكی كۆنمە. گەیشتینە وێستگەی مەیدانی ئاسنگەران ئەمن دابەزیم. ئاوڕێكم دا‌وە، كەسی تر دەو وێستگەییەی ڕا نەهاتەخوارێ. تەنێ من. ئەز لە وێستگەكە مامەوە. بەم بەرو ئە‌وبەری شەقامی سەرەكی، لای دەستی ڕاست كە لە مەیدانەكەوە بۆ ڕۆژئاوا هەڵدەكشێ، بیرۆی پرسی مردوانە. گەیشتمە نێوەڕاستی شەقامی ژمارە 44 و 'بیرۆی سانا- پرسی مردوان'م بە جامخانەیەكەوە خوێندەوە، دەرگام كردەوە. خانمێكی جوانكیلەی سەرەتای سی تەمەنێ دانیشتبوو. منی بینی خەندەیەك چووە بان لێوی:
- فرمانێكتان هەبوو؟
- پرسی بردن و كفن و دفنی مردویەك!
- تازەكی مردوە؟
- نا، هەنووك نا.
- حاڵی بووم. نەخۆشه؟‌
بەڕێزەوە پرسی، دووربا كەوتۆتە تراویلكە‌ یان....
- نەخێر. هیچیان.
- كەمێ زانیاری تر گەر بكرێ، سوپاسم.
- بۆ خۆمه.
خانم كەمێ سڵەمییەوە. چەند چركەیەك ماتەڵ بوو. نیگایەكی بە سەیرەوە تێ گرتم و:
- ………..…….. تاد
به‌روار:  08/06/2026
32   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   147
کۆی سه‌ردان:   31436852