ئەم ژنە باوکیشمانە 🤣
بێوەژنێک شکات لە کوڕەکەی دەکات لە مەخفەر و دەڵێ:
 کوڕەکەم زۆر لێم دەدات و دەرم دەکات .
ئامر مەخفەر چەند پۆلیسێک لەگەڵ ژنەکە دەنێرێ و،  لە ڕێگا ژنەکە پەشیمان دەبێتەوە لەدڵی خۆیدا و دەڵێ:
 بەخوا کوڕەکەم دەکوژن بە لێدان  ، وا چاکە
 تەگبیرێک بکەم .
لەڕێگا دەگاتە کوڕێک و بە پۆلیسەکان دەڵێ:
 ئەوە کوڕەکەمە .
 ئەو کوڕە کوڕیشی نیە .
ئەوانیش بەر شەقی دەدەن بۆ مەرکەز .
هەرچەند هاوار دەکات و  دەڵێ من کوڕی ئەو ژنە نیم .. ناخوا.

 لەمەخفەر زۆری لێ دەدەن و  پێی دەڵێن:
 دەبێ دایکت بەکۆڵ بەریتەوە ماڵەوە ؟
 ناچار لەترسا دەیدا بە کۆڵا  بەرەو ماڵ.

 لە ڕێگا تووشی براکەی دەبێت.
براکەی دەڵێ:
 کاکە ئەو ژنە چیە بەکۆڵتەوە ؟
دەڵێ: دایکمە .
ئەویش دەڵێ :
ئەوە شێت بووی کوا ئەوە دایکی ئێمەیە ؟
هەر چەند براکەی دەیڕێسێ و  ئەم  نایبیستێ .
دواجار دەڵێ:
 برام ئەوە دانێ دایکمان نیە ؟

ئەویش دەڵێ:
 بچۆ بۆ  مەخفەر، بزانە ئەوکاتە ناڵێیت ئەوە باوکیشمانە  ؟
به‌روار:  06/06/2026
83   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   117
کۆی سه‌ردان:   31431633