|
فەرتەی گوو 🤣🤣
حەفتەی ڕابردوو لە شاری مالمۆ زێراب تێکەڵاوی ئاوی کەناڵەکە بووبوو ، کۆمۆنی مالمۆ ترسی هەبوو ئاوی شارەکە پیس بکات.
بەیانیان ڕادیۆی سوید کە ڕاپۆرتی دەخوێندەوە دەیووت" Bajskaos" واتە " فەرتەنەی گوو".
بێژەری ڕادیۆکە دەیووت" بۆگەنی پیس بڵاو بۆتەو و گوو و کۆندۆم سەر ئاو کەوتووە".
جا پەیوەندی کۆندۆم و گوو مەگەر هەر ڕادیۆ خۆی بیزانێ .
ئەم نوکتەیە گونجاوە بۆ ئەم ڕووداوە:
تەنکەری گوو 🤣
کاتی خۆی برادەرێک ئەیگێڕایەوە ئەیووت:
لە گرانیەکەیا لەگەل باوکما بە تەنکەر گواومان ئەفرۆشت بەو خەڵکانەی ئیشی سەوزەیان ئەکرد بۆ ئاودانی سەوزەکانیان.
جارێک 9 تەنکەرمان برد بۆ پیاوێک ناوی فایەق بوو ئیشی سەوزەواتی ئەکردوو زەرعاتی هەبوو.
زۆر جار خۆی لەوێ نەئەبوو بەس زۆربەی حەفتەکان خۆمان بۆمان ئەبرد .
کاتی حساب هات کابرا بە باوکمی ووت 7 تەنکەرتان بۆ هێناوم .
ووتی منیش گەنج بووم هەڕەتی کەرێتیم بوو ڕووم کردە کابرا و ووتم :
کاک فایەق باش گوێبگرە تۆ ئەو پیاوە نیت
دوو تەنکەر گووی ئێمە بخۆی .
نوکتەکان لەم لینکەدایە:
بهروار: 19/05/2026
53 جار خوێندراوهتهوه
|