پێشمەرگە بە 5 دینار
ساڵی1979


من و شیروانی خاڵم لە چایخانەکەی مام ڕەمەزانی برایم پاشا دانیشتبووین، "کاک عەلی جەیرانی خراجیانی" کە مۆسکۆفیجێکی تەکسی پێ بوو لایدا، و نان و ماستێکی خوارد.
ڕێکەوتین بمانبات بۆ شارباژێر و بەو مەرجەی پێشمەرگە ببینین" 5 " دیناری بدەینێ.


ئێمەی برد بۆ دوکانیان و پێشمەرگەمان نەبینی و هێناینەوە بۆ لای خەستەخانەی شیرەکە.
شیروان ڕایکرد و ووتی: 
پێشمەرگەم نەبینی و پارە نادەم.
من مامەوە و لەگەڵ "کاک عەلی" ڕێکەوتین.


من پێشتر پێشمەرگەم لە شارباژێر بینی بوو.
ساڵی 1979 جارێک لە گوندی عازەبان و لە مناڵەکانی بەر مزگەوتم پرسی :
پێشمەرگە هەیە لەم گوندە؟
کەسیان وەڵامیان نەدامەوە.
کاتێک "شەهید جەباری عەلی عەوێزم" لە ماڵی کاک "فەریقی عازەبان" دی و گێڕامەوە، ووتیان:
کۆپتەرێک لە عازەبان ئینزالی کرد بوو و زابتەکە لە مناڵەکانی گوندی پرسی بوو:
پێشمەرگە هەیە لەم ناوە؟
مناڵەکان وتبوویان:
پێشمەرگە چۆنە، ڕەشە ، قاوەییە ، ڕەنگی چیە؟.


 پیری و سەد عەیب
گەنجێتی و هەزار خەون


شێرزاد عەزیز
مالمۆ


وێنەکە لە ڕاستەوە خۆم و شیروانی خاڵم
به‌روار:  16/05/2026
103   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   69
کۆی سه‌ردان:   31382681