لە قوەخاسەکەی بەردەکی سەرام دا

هاوینی 1988
شەهید " جیهانی وەستا حەسەن"  پاش ئەنفالەکان دەهات و چەندان شەو لە ماڵی ئێمە دەخەوت.
ئەو شەوانەی ئەو دەهات تا بەرەبەیان ئەو چیرۆکەکانی خۆی بۆ دەگێڕاینەوە و ئێمەش بەدەم چا خواردن و جگەرە کێشانەوە گوێمان لێدەگرت.
زۆر جار دەیووت:
دەترسم مناڵم بێ و ئەم چیرۆکانەی بۆ بگێڕمەوە ، بڵێ باوکم فشەکەرە.

بەر لە مانگێک  " ئاگرۆ" ی کوڕم سەیری فیلمێکی دەکرد و چەکی ئاڕبی جی دەتەقی.
ووتم: ئاگرۆ ئاربی جیت پێوە نێن موهیمە؟
ووتی: ئا.
ووتم : دەزانیت ئاڕبی جیان پێوە ناوم، موهیمە؟
ووتی : ئا.

چیرۆکی قوەخاسەکەی سەرا
هاوینی 1988 ناسنامەی خانەی مامۆستایانم پێ بوو، ژمارەیەک هاوڕێ بووین ڕۆژانە لە "چایخانەی شاهۆ"ی سەرا دۆمینەمان دەکرد و کە فێنکی دەکرد، لە گۆڕەپانەکەی سەرا دادەنیشتین.
ئێوارەیەکیان " من و سەردار هەڵەبجەیی و ئەحمەد هەڵەبجەیی" لەبەردەم دوکانی جەرگیز وەستا بووین ، قوەخاسەیەک هاتە بەردەمی من و ووتی: تەفتیش.
ووتم: فەزڵ.
دەستی کرد بە ناوگەڵم .
بەهەموو هێزی خۆم یەک زلەم لێدا.
قوەخاسەکە ووتی:
"لیش تخاف عندک هم عندي".
تومەز " تەنتە" بوو  ، لێیدا ڕۆی.
کە سەیری سەردار و ئەحمەدم کرد، ئەحمەد پریشکی کەوتبوو، " ئەحمەد " بەڵگەی بەهێزی بەعسیشی هەبوو.
دوایی ووتی:
لەدڵی خۆمدا وتومە ئێستا هەر سێکمان دەکوژێت.

شاهیدەکان شکور زیندوون.

وێنەکە لە ڕاستەوە:
سەردار ڕەشید، شێرزاد، نەوشیروان حەمە خورشیدی ڕەحمەتی.
ساڵی 1991 پاش ڕاپەڕین لە سەرا گیراوە.

شێرزاد عەزیز
مالمۆ
به‌روار:  14/05/2026
96   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   47
کۆی سه‌ردان:   31376666