|
دوکانی نەوبەهار🌹
ئەمە وێنەی دوکانی " نەوبەهار" ە لە شەقامی ئیبراهیم پاشا.
وێنەکە "کاک جەمیل حاجی حەمە عەلی گێڵدەرەیی" ی خاوەنی دوکانی نەوبەهارە کە لە ناوەڕاستی ساڵەکانی شەستەوە لەشەقامی برایم پاشای شاری سلێمانی دوکانەکەی لە نێوان خەستەخانەی شیرەکە و گۆزەکان بووە.
ئەم دوکانە وەکو سۆپەرمارکێتێکی ئێستا هەموو کەلوپەلێکی تازە و جوانی هەبوو، بەتایبەت بۆ مناڵان و هەرزەکاران.
ساردەمەنیەکانی فریزۆ و کۆکاکۆلا و بیبسی و مشن و تراوبی، یان بسکیتەکانی شەمائیل و مەساسەکانی زوهێر.
" کاک جەمیل و کاک شەماڵ" ی برای لەسەر دوکانەکە دادەنیشتن و زۆرجاریش شەوانی درەنگ ، کە دەچویت لە حەوشەی ماڵەوە دەیانبردیتە دوکانانەکە و چیت بوویستایە دەتکڕی.
برا گەورەکەیان ناوی " مامۆستا جەمال" بوو ، کە دواتر لای "دوکانەکانی حاجی فەتحوڵای "
ئیسڵاحی زەراعیەکەوە دوکانی هەبوو.
لە نزیکی ئەوان " دوکانی حاجی مەلا عەلی" کاژاوی ڕەحمەتی هەبوو ، کە " خۆی یان باچی خونچەی هاوژینی یان کاک کەریم و کاک قادر" ی کوڕی لەسەری دادەنیشتن.
ڕۆژگارێکی جوان و زێڕین بوو بۆ مناڵانی گەڕەک کە ڕۆژانەکەیان لە "دوکانی نەوبەهار" خەرج دەکرد، بە تایبەت هاوینان گەر خۆت بگرتایە و ڕۆژانەکەت پێ بمایەوە و پاش نیوەڕوانێکی درەنگ بە فێنکی " چلورە یان مۆتای فریزۆت" لەسەر شۆستەکەی قەراغ دوکانەکە بە دانیشتنەوە بخواردایە.
پێشینانی کورد جوانیان ووتووە:
" ساڵ بە ساڵ خۆزگەم بە پار"
بهروار: 10/05/2026
58 جار خوێندراوهتهوه
|