|
ئەو مرد بۆ ئەوەی من بژیم
لە ساڵی 1950 ئەکتەری بەناوبانگی میسری "كاميليا"هەستی بە ئازارێک کرد لە گەدەی، هەربۆیە بڕیاریدا بۆ مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ڕوو لە وڵاتی سويسرا بکات ، بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندی بە کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی کرد و داوای لێکردن کە لە نزیکترین کاتدا بلیتەکی فڕۆکەی بۆ بگرن ، بەڵام کارمەندێکی کۆمپانیاکە پێی ڕاگەیاند کە سەرجەم بلیتەکانی فڕۆکەکە فرۆشراوەو شوێنێک بۆ ئەو نەماوە، بەڵام خانمە هونەرمەند "كاميليا" سووڕبوو لەسەر ئەنجامدانی گەشتەکەی و فشارێکی زۆری خستە سەریان.
کۆمپانیای ناوبراویش بەناچاری بەڵێنی پێدا کە هەموو هەوڵێکی خۆی بخاتە گەڕ بۆ ئەوەی یەکێک لە گەشتیارەکان ڕازی بکات کە گەشتەکەی خۆی دوابخات.
چەند کاتژمێرێک پێش فڕینی فڕۆکەکە یەکێک لە کارمەندانی کۆمپانیاکە تەلەفۆنی بۆ خاتوو "كاميليا" کردوو پێی ڕاگەیاند کە توانیوویانە یەکێک لە گەشتیارەکان ڕازی بکەن کە گەشتەکەی خۆی دوابخات و تۆ لەبری ئەو سەفەر بکەیت.
خاتوو "كاميليا" بە بیستنی ئەو هەواڵە زۆر دڵخۆشبوو ، هەر بۆیە بەپەلە خۆی ئامادەکردو بەرەو فڕۆکەخانەی قاهیڕە بەڕێکەوت و سواری فڕۆکەکە بوو ، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە فڕۆکەکە لە ئاسماندا توشی کێشەیەکی تەکنیکی بۆوەو بەو هۆیەشەوە کەوتە خوارەوەو سەرجەم سەرنشینەکانی مردن و تەنانەت خاتوو "كاميليا" تەرمەکەشی نەدۆزرایەوەو پۆلیسەکان تەنیا توانیان ئەو پێڵاوانەی بدۆزنەوە کە لە پێی کردبوو.
شایەنی باسە ئەو پیاوەی کە لەدواساتەکاندا بڕیاریدا بلیتەکەی خۆی بداتە خاتوو "كاميليا"و گەشتەکەی خۆی دوابخات ، نوسەری گەورە و فەیلەسووی میسری "ئەنیس مەنسور"بوو ، کە دواتر وتارێکی لەسەر ئەم ڕووداوە نوسی و لەژێر ناونیشانی
" ئەو مرد بۆ ئەوەی من بژیم" بڵاوکردەوە.
وەرگیراوە
بهروار: 10/05/2026
53 جار خوێندراوهتهوه
|