|
500 دینارەکەی قانیع
کۆچی دوایی 1965.5.7
لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلول جارێك " مه‌لا مسته‌فاى بارزانى" سه‌ردانى ده‌ڤه‌رى پێنجوێن ده‌كات و، ده‌چێته لاى قانیعی شاعیر.
پاش ئه‌وه‌ى كه هه‌ڵده‌ستێت "ٓ 500 دینار" بۆ قانیع به‌جێده‌هێلێت له‌ژێر دۆشه‌كه‌كه‌دا و قانع نایبینێت. دواى ئه‌وه‌ى بارزانى ده‌ڕوات و قانیع پاره‌كه ده‌بینێت، به‌یه‌كێكدا پاره‌كه ده‌نێرێته‌وه بۆ بارزانى، پاش سوپاسى هه‌ڵوێستەكه‌ى گله‌یى ئه‌وه‌شی لێده‌كات و ده‌ڵێت:
من خۆم یه‌ك دینارم هه‌بوو به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى تۆ ئه‌م پاره‌ت به‌جێهێشت نیو دینارم دا به كه‌سێك بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌كه‌ت بۆ بهێنێته‌وه.
لە گێڕانەوەکانی "حەمەی حەمە باقی " سەرۆکی یەکێتی نوسەرانی ئەوسای شاخ.
قانیع کە بە شاعیری چەوساوەکانی کوردستان دەناسرێ، هەمیشە لە بەرەی جووتیار و خەڵکی ڕەشوڕووتی کوردا بووە و کە کۆچی دوایی کردووە تەنیا " ڕوبعە دینار"ێکی لێ بەجێماوە.
دوو دێڕ شێعری جوانی هەیە لەسەر بێمنەتی بە ماڵ و سامانی دونیا:
لە سایەی عیززەتی نەفسم، لە پاشا مەرحەبا ناکەم
لە ئەربابی کەرەم دوورم، بە کەس خۆم ئاشنا ناکەم
کراسی چەرمی خۆم ئەدڕم، سواڵی سەرکەوا ناکەم
ئەگەر چی لەحزەیەک دەرد و خەم و قەهرم بە با نادەم
به‌روار: 07/05/2026
54 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|