|
قژی سپی
مرۆڤ کاتێک درک بە سپی بوونی قژی دەکات ، تێدەگات تاڵێکیان هی ڕۆژێکە کە بۆ یەکەم جار دڵت شکا و نەمردیت.
تاڵێکی تریان هی ئەو شەوەبوو کە منداڵەکەت نەخۆش بوو و تا بەیانی لەسەر سەری دانیشتیت.
دانەیەکی تریان هی ئەو ڕۆژەی بۆ یەکەم جار نانت بە عارەقی ناوچەوانت پەیدا کرد.
کاتێک گوێ لە کەسێکی سەرسپی دەگریت برێک جار ناچارین بێدەنگ بین چونکە دەزانین ئەم کەسە پارەی قسەکانی، بە ساڵ داوە نەک بە دراو ،
مرۆڤ کاتێک سەری سپی دەبێت تەنها دەتوانێت قسەی ڕاست بکات چونکە ئیتر کاتی بۆ درۆ نەماوە.
کاتێک دەگەیتە قۆناغی سەرسپێتی ئیتر واز لە گۆڕینی دنیا دێنیت و خەریکی گۆڕینی خۆت دەبیت ، چونکە دەزانیت ئاگر ئیتر بە تف ناکوژێنرێتەوە ، بەڵام تەنها دەتوانیت خۆت نەسوتێیت
حافز گوتەنی :-
(صلاح کار کجا و من خراب کجا
ببین تفاوت ره کز کجاست تا به کجا)
چاککردنی دونیا لە کوێ و منی خراپ لەکوێ ؟ سەیرکە جیاوازی رێگاکە ،لە کوێوە دەڕوات بۆ کوێ ؟
لە ڕاستیدا قژی سپی بە تەنها ڕەنگ نییە ، بەڵکو ژمارەی هەموو ئەو شەڕ و دڵشکانانەیە کە تیایدا نەمردیت.
هێمن عەبدولقادر
بهروار: 06/05/2026
33 جار خوێندراوهتهوه
|