|
شاری سلێمانی ئەستێرەی درەوشاوەی ئاسمانی کوردستانە
شاری سلێمانی ئەستێرەی درەوشاوەی ئاسمانی کوردستانە.
دەمەوێ ئەوەتان پێبڵێم کەلەچەندڕۆژی ڕابوردوودا کەسێک بە زمانێکی ئینگلیزی شەق وشڕ وبەپەلەپڕوزێ خۆی گەیاندە بەردەمی دۆناڵ ترامپی سەرۆک زلهێزێکی وەکو وڵاتی ئەمەریکاو دڵخۆش بووم وام دەزانی پرسیاری ئەوەی لێ دەکات کە دەبێ پشت وپەنای کوردبن لەسەرتاسەری کوردستانداوهاوکارمانبن بۆدامەزراندن ودروستکردنی دەوڵەتی کوردی،کەچی ئەوبەنا وڕۆژنامەنوسە پرسیاری ئەوەی لەترامپ دەکرکەگوایە ئەوچەکانەی ئەمەریکا بۆئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی ناردوەو دزراوە وان لەشاری سلێمانی وبەڵام هەرخودی ترامپ وەڵامێکی وای ئەو بەناو ڕۆژنامەنوسەی نەدایەوە کەدڵی خۆشکات،نازانم لەپێناوی چیدا هەوڵدەدەن ناوی شاری هەڵمەت وقوربانی لای سەرۆکی ئەمەریکا دزێوناشیرین کەن،بەڵام با ئەوگێلە پیاوەی خۆی ناوناوە ڕۆژنامەنوس لەوەبگات سلێمانی زۆرلەوەگەورەترەبە پیاوی وابچوک ناشیرین کرێ،سلێمانی شاری شێخ مەحمودی نەمرو پێرەمێردی شاعیروبێکەس وکامەران موکرییە وشاری سلێمانی شاری شارانەو ئەستێرەی گەشاوەی ئاسمانی کوردستانە،گێلە پیاو واز لەشارچێتی بهێنەو هەولێر،سلێمانی ،دهۆک،زاخۆ وهەڵبجە هەرهەموویان دەستە خوشکی یەکن ویەکتری تەواودەکەن بۆبەدەستهێنانی مافەڕەواکانی میللەتەکەمان.
بابەمیستەرکورد بڵێین وبیری خەینەوە شاری سلێمانی بەوە ناسراوە کەپێی دەڵێن شاری هەڵمەت وقوربانی ولەوشارەدا بەهە زاران کوڕی ئازاوقارەمان بۆکوردوکوردستان گۆشکراوەوشێری مەیدان بوون بەرامبەردوژمنانی کورد،میستەرکورد کارەکانی پێچەوانەی ناوەکەیەتی دەبوایە ببوایەتە میستەری کوردو بەرگری کوردو کوردستان بکردایە نەکو بکەوێتە پەلاماردان ولاق گرتنی شاری سلێمانی ،سلێمانی هەرچی جوانیە لەخۆیدا کۆکردۆتەوە وسلێمانی بەوەناسراوەکە بۆتەپایتەختی ڕۆشنبیریی وشاری سلێمانی دەریایەکی گەورەوفراوانەو بەدەمی میستەرکورد پیس وناشیرین نابێ.
ڕۆژنامەنوس شەم شەمەیی
بهروار: 05/05/2026
13 جار خوێندراوهتهوه
|