|
دۆستەکان مەترسین، نەناسراوەکان مایەی ئارامین!
تەرمی دۆستۆیڤسکی لەبری ئەوەی لە گۆڕستانی نووسەران و ئەدیبان بنێژرێت، لە گۆڕستانی "تیخوین"ی سانت بترسبۆرگ نێژرا، هۆکاری ئەمەش ئەوە بوو تا لە ژیاندا بوو نووسەر و ئەدیبەکان دژایەتییان دەکرد و قسەیان پێ دەگوت و گاڵتەیان بە بەرهەمەکانی دەکرد هەر بۆیە پەیوەندی باشی نەبوو لەگەڵیاندا.
پێشووتریش کاتێک زیندوو بوو، وەسییەتی بۆ "ئانا"ی خێزانی کردبوو کە کاتێک مرد لە گۆڕستانی نووسەران و ئەدیبان نەنێژرێت.
دۆستۆ بە ژنەکەی گوت: ئانا، کاتێک من دەمرم لێرە یان لە هەر شوێنێکی تر کە تۆ پێت خۆشە بمنێژە، بەڵام ئەوەت لە بیر بێت لە گۆڕستانی ئەدیبان نەمنێژیت، نامەوێت لەناو دوژمنەکانمدا ڕابکشێم، ئەوەندەم بەس بوو کە تا لە ژیاندا بووم ئازار و تاڵی زۆرم بەدەستیانەوە چەشت.
لێرەدا ئەزموونی دۆستۆیڤسکی وەک مرۆڤناسێک کە شوێنە هەرە تاریکەکانی ناخی مرۆڤی ئاشکرا کردووە و مرۆڤناسێکی گەورەیە پێمان دەڵێت :
هیچ کاتێک نەناسراوەکان دوژمنی ڕاستەقینەی مرۆڤ نین، بەڵکە نزیک و هاوڕێ و دۆست و ناسراوەکان مەترسی سەرەکین و مایەی ئازار و دەردە سەری و کێشەن بۆ مرۆڤ، جا پێمان خۆش بێت یاخود نا ژیان بەو جۆرەیە.
هێمن مەحمود
بهروار: 05/05/2026
48 جار خوێندراوهتهوه
|