|
بۆ سەردەشت عوسمان
بۆ سەردەشت عوسمان
چوارشەممە: 2010.5.5
دوێنێ قەڵەمێک لە شێوەی کۆترێکدا
بەدەم شەقژنەوە کوژرا
دوێنێ کۆترێک لەشێوەی قەڵەمێکدا
بەدەم نوسینەوە کوژرا .
ئاسمان گریاو
وشە گریاو
شەقام گریاو
شیعریش رەنگی هەڵبزڕکا .
دوێنێ درەختێ لەشیوەی ڕۆژنامەدا
بەدەم جریوەوە کوژرا .
دوێنێ ڕۆژنامەیەک لە شێوەی درەختدا
بەدەم خویندنەوەوە کوژرا .
وتار پژاو
هەواڵ ڕژاو
ستون شکاو
خەونیش سەر بەرەو خوار کشا !
ئەمڕۆ باخان
لەمەرگی جۆگەلەیەکدا
هەرهەمویان
پژو پۆی ڕەشیان پۆشیوە
ئەمڕۆ قەڵەم
لەگوێ زامی (( سەردەشت )) ێکدا
هەرهەمویان،
بەسور هاژەیان نوسیوە
شار بێ ڕەنگ و
( با ) بێ دەنگ و
خوا دڵ تەنگ و
تاوانیش بۆ خۆی ڕائەکا !
شێرکۆ بێکەس
بهروار: 03/05/2026
55 جار خوێندراوهتهوه
|