نمە گیان زۆر بیرت دەکەم

ئەوا دیسان ٣٠/٤ هات ‎شەش ساڵی پر لە ناسۆر ، شەش ساڵی پر لەغەم و پەژارە و نائومێدی بۆ من و بنەماڵەکەی و دۆست و خزم و خوێش و هاوڕێکانی .
هەمیشە لەبەر چاو و لە ناو دڵدایت هەرگیز بیرچونەوەت نیە.

ئەمڕۆ ساڵیادی کۆچی دوایی خاتوو نەکەی شاری سلێمانیە.
ئەو ئەستێرەیەی کە بە ڕووناکی و مرۆڤایەتی ناوی خۆی لە مێژووی شارى سلێمانی و دڵی خەڵکەکەیدا تۆمار کردووە.

نیعمەت خان بە خۆشەویستی، دڵسۆزی و خزمەتکردن بە خەڵک ناسرا بوو، وە بە بەشداربوونی بەردەوامی لە کارە خێرخوازی و کۆمەڵایەتییەکاندا جێگایەکی تایبەتی لە دڵی هەموواندا بەدەستهێنا.

یادی ئەم کەسایەتییە بەناوبانگە هەمیشە زیندوو دەمێنێتەوە.

خوشکە شیرینەکەم ئەی ئەو خوشکەی کە بە دەگمەن هەڵ ئەکەوێت لە ژیاندا،  تۆ کۆچت نەکردووە هەمیشە ڕۆحت لەگەڵمانە نزای خێرمان بۆ دەکەیت، گولەجوان و درەوشاوەکەی بنەماڵەی حمە ئاغا و دۆستانی. 
تۆ بەکردەوە بەرز و جوانەکانت  وە بە خۆشەویستی نیشتیمانت خۆت سەلماند لەدڵی هەمواندا.

بە خودا ناسی و چاکەکانت یەزدانی مەزن لە تۆی بوردووە و بە بەهەشتی بەرین شادیکردوویت ‎
نمە گیان من و نازی کچم زۆرت بیر ئەکەین 
فرمێسکمان ناوەستێ کە ناوت دێنین 

بینایی دیدەم دیدەت سەلامەت‎
دیدەنی دیدار کەوتەوە قیامەت 
خوشکت/ نازەنین حەمە ئاغا
به‌روار:  02/05/2026
9   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   92
کۆی سه‌ردان:   31346474