چیرۆکی هەژار و تایەر تۆفیق
لە عێراق 
بە هەزاران ئاشنام بەجێ هێشتوون؛ بەڵام کاک محەممەد مەولوود (مەم) و تاهیر تەوفیق و کاک عەبدولخالقم هەمیشە لە بیرە و ئارەزوو دەکەم دووبارە بیانبینمەوە.
 هەرگا دەهاتمە هەولێر، میوانی مەم دەبووم و گورجێ تاهیر تەوفیقم پەیدا دەکرد و دەگەڵیا ڕاماندەبوارد. 
«تاهیر» بە ناو گۆرانیبێژە؛ بەڵام نابێ وەک هیچ گۆرانیبێژێک حیساب بکرێ. زۆر پیاوێکی مەرد و ڕەند و شەرم بەخۆیە و ئەوی لەبەر چاوی نەبێ ماڵی دنیایە. لەوپەڕی سەربڵندیدا دەژی و هەرچی جارێکی دیوە، خۆشی دەوێ و قەت لە دڵی دەرناچێ.

وەختێ کە «عەبدولوەهاب ئوتروشی» ئەستانداری هەولێر بوو، لە ناوپردان دیتمی. گوتی: کاک هەژار! ئەستاندار لە مەڵبەندی ئەستاندا پادشایە. تۆ من بە پیاو نازانی؛ دێیتە هەولێر نایەی سەرم بدەی؛ بەڵام لەگەڵ لۆتییەکی وەک تاهیر تەوفیق دەگەڕێی.

 گوتم: کاکە! پادشایەتیت لە خۆت مبارەک. من هەواڵەتیی تاهیر بە تەختی پادشایەتی نادەم. چونکە خۆی لە من بە زلتر نازانێ، دەشزانێ قسەی خۆش بکا و دەنگیشی خۆشە...

هەژار نامە
به‌روار:  21/04/2026
50   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   128
کۆی سه‌ردان:   31316576