ئەگەر بمری!

لە خەونمدا بۆ چەند خولەکێک مردم خۆمم بینیەوە لەگەڵ کۆمەڵێک فریشتە زۆر پاڕامەوە تاوەکو بمگەڕێننەوە بۆ ژیان لەبەر خاتری خێزانەکەم کە لە تەمەنێکی گەنجیدا بو لەبەر ئەو منداڵە سێ مانگانەی لە سکیدا بو ، لەبەر خاتری کوڕ و کچەکەم کە هێشتا پێویستی زۆرییان بە باوک بو لەبەر خاتری دایکم کە بۆ چەند ساتێکیش نەیدەتوانی بەبێ بونی من بژی لەبەر خاتری هاوڕێکانم کە هێشتا کاری زۆرمان مابو بیکەین... 
زۆر پاڕامەوە بەڵام بێ سوود بو...

بەڵام دوای چەند ساتێک یەکێک لە فریشتەکان کە لەوانی تر بەسۆزتر بو هات و شتێکی لەبەردەم دانام کە لە چەشنی شاشەیەکی گەورە بو وە پێی وتم کات لەم شاشەیە زۆر جیاوازە لەو کاتەی کە تێیدا ژیاوی بەو ڕادەیەی چرکەیەک لێرە یەکسانە بە دەیان ساڵی ژیانت 
دەتوانی لێرەوە جیاوازییەکە ببینی...

لەو کاتەی سەرم سوڕمابو لە قسەکانی شاشەکەی داگیرساند یەکەم دیمەن کە بینیم خێزانەکەم بو ماتەمین بو بۆ من ساتەکان بە خێرایی تێپەڕین و بینیم لە دیمەنی دواتردا لە پەیوەندی هاوسەرگیرییەکی نوێدایەو منداڵێکی لە دەستە لە هاوسەرە دڵخوازەکەی 
دواتر کوڕ و کچەکەمم بینی لە ژیانی هاوسەریدا بون ناوێکیان لە یاد نەمابو بەناوی باوکیانەوە
هاوڕێکانم بینی ژیانێکی ئاسایی دەژیان و شتێک نەبو لەلایان بەناوی خەمی لە دەستدانی منەوە هەمویان خەریکی کارو ژیانی خۆیان بون ساتەکان زۆر بە خێرایی تێدەپەڕین بەڵام لە هەموو ساتێکدا تەنها کەسێکم دەبینی بە جێگیری ژنێکی پیر بە ماتەنی و خەمێکی قوڵ و زۆرەوە هەرکات لە شاشەکەوە دەردەکەوت خەم ڕووخساری داگرتبو هەمیشە لە بیرکردنەوەو ماتەمێکی زۆردا دەژیا بەجۆرێک نەمدەناسیەوە نەمدەتوانی بزانم کێیە
 
تاوەکو جارێک لە فریشتەکەم پرسی ئەم ژنە کێیە هێندە شێواو پەرێشانە؟
 بە ئەسپایی پێی وتم: ئەوە دایــکتە ئەو تاکە کەسە کە هەموو ساتێکی ژیانی بە یادی تۆوە تێدەپەڕێنێ 

ئیدی لەوێدا زانیم کە تاکە عیشق لە هیچ دۆخێکدا گۆڕانکاری بەسەر نایەت و کەم ناکات تەنانەت لە ژیانەکەی دیکەش ئەوا عیشقی دایکە....

ئەنتۆن چیخۆف
وەرگێڕانی: وریا حســێن
به‌روار:  18/04/2026
31   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   7
کۆی سه‌ردان:   31310486