|
عاشقی پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە بووم
ساڵی 1984
کە مفاوەزات دەستی پێکرد ، لە سلێمانی بووم، کە گەڕامەوە ، کچێکی جوان لە ماڵی ئێمە بوو ، ناوی " جەمیلە" بوو.
ووتیان پێشمەرگەی کۆمەڵەی ئێرانە و ئاسۆ ئەدرەسی ماڵی خۆمانی داوەتێ، ئەو نەخۆشە و دەبێت بچێت بۆ خەستەخانە.
ئەو کاتە" شەهید ئاسۆ" ی برام بە ناوی " هاوڕێ شۆڕش" پێشمەرگەی کۆمەڵە بوو.
جوانی و شۆخی و شەنگی " جەمیلەی ساڵح ئاغا" ی سەردەشت وەسف ناکرێ.
قسەمان پێکەوە کرد و ووتی:
من زێڕ و تەڵام ناوێ و شووت پێدەکەم.
ئەو کچە یەکەم کچ بوو بە عەقڵ و دڵ خۆشم دەویست.
ئەو ماوەیە بە خاتری " جەمیلە" زوو زوو دەگەڕامەوە سلێمانی.
جارێکیان خوشکەکانم و ماڵی ئێمە" جەمیلە" یان هێنا بوو بۆ سەیرانی " پیری شەوکێڵ" و هاوڕێ پێشمەرگەکانم کە " جەمیلە" یان بینی بوو، ئەوەندە جوان و شۆخ و شەنگە، ووتبوویان:
شێرزاد ناهەقی نیە ئەوەندەی حەز لێیە.
چیرۆکێک ڕوویدا ، جەمیلەم بە دەستی خۆم بردە ماڵی خزمێکی خۆم و جەمیلە دابڕا.
مەفرەزەیەک پێشمەرگەی کۆمەڵە هاتنە سلێمانی و " جەمیلە" یان گرت و بردیانەوە.
دواتر چوومە ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە چۆخماخ ، " جەمیلە" م بینیەوە لە زیندانی کۆمەڵە ، و سەردانم کرد و زۆر بێ تاقەت بوو ،قسەمان پێکەوە کرد و هەردووکمان گلەییمان لە یەک نەبوو ، چونکە دەمانزانی چانسی پێکەوە بوونمان نیە.
ئێستا هەواڵی " جەمیلە" ی قەشەنگ و جوان نازانم، بەڵام خاوەنی ژنێکم " بەهار" بە ڕۆح خۆشم دەوێت ،و ڕەنگە ئەو تەنیا ژن بێت بتوانێت لەگەڵ شپرزەیی من بژی.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 18/04/2026
42 جار خوێندراوهتهوه
|