|
شەهید غەزاڵ مەولان
تاران ☠
تاران بەدەم کەسەوە پێناکەنێ
بەدەم مەرگەوە نەبێ
ئەو خۆشی لە هیچ نابینێ
لە مەرگ نەبێ
ژنی ئەو، کوڕی ئەو، کچی ئەو
هەموویان ناویان هەر مەرگە و
ئەوەی لەوێ لەدایک نابێ ژیانە.
تاران ، پەچەی بە درەخت گرتەوە
عەبای دا بەسەر ئاواو
جبەی کردە بەر جادە
عەمامەی کردە سەر باخچە
بەزۆر ڕیشی بە گۆرانی هێشتەوە
کراسی عاشوورای کردە بەر شیعر و
مۆسیقای بێوەژنکرد و
ژیانی کرد بە پرسە
شێرکۆ بێکەس
بهروار: 16/04/2026
40 جار خوێندراوهتهوه
|