|
تاوانێکی گەورە... هێجگار گەورە
واز لە کوردبوونی بهێنن...واز لە شۆڕشگێربوونی بهێنن...واز لە تەمەن و رەگەزەکەی بهێنن...ئەم خانمە بەر لە هەمووشتێک مرۆڤە و وەک مرۆڤیش مافی ئەوەی هەیە کاتێک بیمار دەبێت و روو لە نەخۆشخانەکان دەکات، ، نەخۆشخانەکان بە دەم بیمارییەکەیەوە بچن.
ئەوەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەرامبەر بەم خانمە کردویانە، ئەگەر ڕاستبێت، تاوانێکی گەورەیە، تاوانێکی هێجگار گەورە. بەر لە هەمووشتێک بەرامبەر بە مرۆڤبوونی، ئینجا بەرامبەر بە ژنبوونی، دوای ئەوە بەرامبەر بە کوردبوونی.
ئەگەر شتێکیش لەو وڵاتەدا هەبێت ناوی لانی هەرە هەرە کەمی رێزگرتن بێت لە ژیان، پێویستە لەو کەمتەرخەمیی و نابەرپرساریەتییە گەورەیە بپرسرێتەوە، کە نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەرامبەر ئەم خانمە بیمارە ئەنیجامیانداوە.
پێویستە داواکاری گشتی بێتەسەرخەت و لەسەرجەمی ئەو کەس و لایەنانە بپرسێتەوە کە ئەو خانمەیان لە نەخۆشخانەکان دەرکردوە و ئامادەنەبوون پێداویستییە پزیشیکییەکانی بۆ دابینبکەن. گیان لەدەستدانی ئەم خانمە تاوانێکی دەستەجەمعییە و بەرپرسیاریەتی هەمووانیشە کاکرێک بکەین تاوانەکە وەک تاوان ببینرێت و مامەڵەبکرێت.
ئەم کەیسە تاقیکردنەوەیەکی گەورەیشە هەم لە بەردەم مرۆڤبوونی ئێمەدا وەک مرۆڤ و هەم لە بەردەم کوردبوونماندا وەک شوناسی دەستەجەمعیمان. ئەم داڕمانە ئینسانیی و ئەخلاقیی و نەتەوەییە پێویستی بە دادگایکردن و لێپرسینەوەیەکی راستەقینە هەیە.
د. مەریوان قانیع
بهروار: 15/04/2026
51 جار خوێندراوهتهوه
|