|
مۆڵەتی مەلعون 🤣
کاتی خۆی بۆ شەراب خواردنەوە کەسانێک ڕوویان کردۆتە گەڕەکی جولەکان.
پاش ماوەیەک بەهۆی نارەزایەتی یەوە ئینجا چ خێزانی مەشروبخۆرەکان بوو بێت یان هۆکاری ئایینی و خوتبەی مەلا...حکومەت قەدەغەی کرد کەسانێک بۆ مەبەستی خواردنەوە بچن بۆ ئەو گەڕەکە و پۆلیس و سەیتەرەیەکی دانا بۆ رێگری کردن ...
لەبەرامبەریشدا ئەهلی مەشروب و مەی فشاریان کرد تا دەوڵەت ڕێ یان پێبدات و دواجار پۆلیس ڕازی بوو کە ڕێ بدات بە مەشروبخۆران سەردانی گەڕەکی جولەکان بکەن بەڵام بەشەرتی مۆڵەت ...مجوز ...بەم شەرتە :
"مەلعون کەناوی لەم مجوزەدا هاتووە ئەچێت بۆ "گوو خواردنەوە "لەمحلەی جولەکان ڕێ ی پێ بدەن لەعنەتی خوای لێ بێت بۆ کارێک ئەیکات" .
ئینجا واش کەسانێک هەر چوون و نۆ شیان کردووە چی شەراب بەس حکومەت ناوی بادەی زراندووە شوبهاندویەتی بەخراپ بۆ دورخستنەوەیان .
تۆ بڵێ ی کەسێک قایمکار بێت ئەو مۆڵەتەی تا ئەمڕۆ وەک خۆی هەڵگرتبێت و پاراست بێتی ...
بابەتەکەم وەرگرتووە لەکەسێک بۆی گێڕامەوە ... لەذمه ى الراوي دایە
عەلی بەکر
بهروار: 12/04/2026
33 جار خوێندراوهتهوه
|