|
ئەو ڕۆژەی سەدام لە بەختیاری هەڵات
هەینی: 1991.3.8
دوەم ڕۆژی ڕاپەڕین بەرامبەر دوکانەکەی کاک داودی مەسیحی" پشت ئامادەیی ئەحمەدی خانی" ژمارەیەک پیاوی گەڕەک وەستا بوون، کە شاگەشگە بووین بە ڕاپەڕین.
" کاک سمایل" ی ڕەحمەتی خەزوورم ڕویکردە من و ووتی:
ئەوە تۆ بە بیجامەوە هاتوویت ، ووتم ئێستا لە ئەمنە سوورەکە شەڕ دەکەیت.
ئێمە قسەمان دەکرد و " کاک بەکری عەینە"ی ڕەحمەتی برای" شەهیدی قارەمان ئەنوەری تۆفیق هەورامی" کە دراوسێمان بوو ، بە کڵاشینکۆفێکەوە لەو سەری گەڕەکەوە هاتەوە،لێمان پرسی: کاک بەکر دەنگوباس؟
ووتی: مژدەتان بەمێ " سەدام" ڕایکرد.
" مامۆستا محەمەدی شانەدەری مێردی نوسرەت خان و باوکی شەهید هاوڕێ محەمەد" کە لە فلکەی سجن گولەبارانکرا و بە ڕەحمەت بن، منی بانگ کردە ئەولا و ووتی :
شێرزاد وەرە با بچینە ماڵەوە.
مامۆستا محەمەدی ڕەحمەتی هەر زۆر بەدەگمەن دەهاتە کۆڵان ، چەند جارێکی تریش بانگی ماڵەوەیانی کردبووم.
کە چوینە حەوشەکە ، مامۆستا محەمەد ڕادیۆی بەغدادی کردەوە، و چ هەواڵێک لە هەڵاتنی سەدام نەبوو.
ووتی: ڕاکردنی سەدام درۆیە.
لە ڕاپەڕین چەند چەکدارێک گێڕابوویانەوە ، سڵیان کردوە بەرەو دائیرەی ئەمنە کۆنەکەی بەرامبەر فیرقە بڕۆن، تا ژنێکیان بینیوە " یەخچاڵ" ی ڕاکێشاوە کە تاڵانی کردووە لای حەسیب ساڵحەوە ، ئینجا ئەوانیش پەلاماری مونەزەمە و ئەمنە کۆنەکەیان داوە.
هەندێ پڕوپاگەندە چەندیش درۆ بوون ، وورەی خەڵکیان بەرز دەکردەوە.
لە کۆتاییدا : ئەم دەسەڵاتە چەند گەندەڵ و دز و پارە خۆر بێ ، ناکاتە ئەوەی خۆزگە بە سەردەمی بەعس بخوازرێت.
سەدامی گۆڕبەگوو لە ڕووی دەوڵەتداری لە دەسەڵاتی کوردی دەۆڵەتدار تر بوو، بەڵام مرۆڤی کورد و ئێراقی لە خەویشدا ئازاد نەبوون.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 12/04/2026
73 جار خوێندراوهتهوه
|