ترەمپ هەتا کورد توشی کێشە و شەڕێکی گەورە نەکات وازناهێنێ!!!

ئەمرۆ بە کەناڵیبفۆکس نیوزی راگەیاندووە کە چەکی زۆریان بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران ناردووە لە رێگای کوردەکانەوە، بەڵام دەڵێ: پێم وایە کوردەکان چەکەکانیان بردووە!

ئەم لێدوانەی ترەمپ جگە لە شێواندنی دۆخی هەرێمی کوردستان و پاساودان بە دوژمن و نەیارەکانی هەرێمی کوردستان تا هێرشی زیاتر بکەن چییە؟!

خۆت سەربازگەو فرۆکەخانەت لە هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان لە ژێردەستە، چەکت داوە بە کێ؟ کامە کورد؟ کوردی هەرێمی کوردستان و یان حیزبەکانی رۆژهەڵات؟

کوا چەک؟ ئەی بۆ کوردەکانی رۆژهەڵات فەقیرانە ناتوانن کەمپەکانی خۆیان بەرامبەر درۆن بپارێزن؟

ئەگەر چەکیشت دابێ، ئەمە ستراتیژییە تۆ ئاشکرای بکەی توخوا؟!

خۆ هەرێمی کوردستان دەوڵەتیش نییە تا وەکو وڵاتانی عەرەبی بە ملیارەها دۆلار چەک بکڕێ، وا وڵاتانی کەنداو سنووری ئاوی لە نێوانیان هەیە ئینجا لەبەر هێرشی ئێران خەریکە وێران دەبن، نەخواستە ئێمە لە بە هەزاران کیلۆمەتر سنووری وشکانی هاوبەشمان لەگەڵ ئێران هەیە!

مەحمود یاسین کوردی
لەندەن
به‌روار:  06/04/2026
44   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   305
کۆی سه‌ردان:   31262491