|
پێچی مێزەر
لە ڕشتەی مرواریەوە:
پیاوێکی کوێری قسەقوت هەبوو لە سولەیمانی برایەکی لەسەر هەر شتێک بوو پانزە ساڵ ئەبووا لە بەندیخانە بووایە، خەڵک و خوا ئەچوونە لای براکەی دڵیان ئەدایەوە و ئەیانوت: «هیچ نییە پێجی مێزەرێکە ئیشەڵڵا زوو ڕزگارت ئەبێ».
ئەوەنەیان ئەم قسەیە پێ وتبوو ئیتر چیقڵدانەی هەڵینەگرت، وتی کوڕە لە قەبری دایکی ئەو مەلایە ئەبەم کە بە پانزە ساڵ مێزەری ئەبەستێتەوە.
وێنەکە: نەتانیاهۆ و براکەیەتی لە کونە بۆر
بهروار: 24/03/2026
24 جار خوێندراوهتهوه
|