|
ئایا راستە ئەوە ئێرانە شەڕ راناگرێ یا ئەمریکایە؟؟
من لە م چەند ڕۆژەی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران، پێداگری لەسەر ئەوە دەکەم کە ئەوە ئێرانە شەڕ ڕاناگرێ ، نەک ئەمریکا!!
بەشێک لەهاوڕێیان پێیان سەیرە کە چۆن ئەمریکا بەو عەزەمەتەیەوە دەیەوێ شەڕ رابگرێ، ئێرانی وێران بوو بەردەوامی بەشەڕ دەدات!!
حەزدەکەم ئەم ئاریشەیە بە لێکدانەوەیەکی لۆژیکی و واقعی بخەمەڕوو، کەبۆچی ئەمریکا دەیەوێ شەڕ رابگرێ؟
🔺ئەمریکاو ئیسرائیل بە حیساباتی خۆیان وایان دەزانی بەکارتی کوشتنی (خامەنەئی) ئێران لەناوخۆ دەکەوێ. گەڵانی ناو ئێران دژی ڕژێم ڕادەپەرن، هەربۆ ئەو مەبەستەش هێزە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتیان ئامادەکردبوو،بەڵام ئەمە ڕووینەدا.
🔺پلانی (B) بۆردومانکردنی دەزگاکانی دەوڵەت لەشارە کوردیەکانیان دەست پێکرد، بە پلانی ئەوەی خەڵکی کوردستانی ئێران ، وەک ڕاپەرینی ١٩٩١ ی هەرێم، دەست بەڕاپەرین بکەن و ئەو هێزە چەکدارانەی کورد داخل بن. بەڵام ئەمەش سەری نەگرت.
بۆیە ئەمریکا بێ ئومێد بووە لە گۆرانکاری لەناوخۆی ئێران.
🔺ئێستا ئەوە رووینەدا. وە ئەمریکاش چاک دەزانێ بەبۆردمانی ئاسمانی دەوڵەتی ئێران ناکەوێ.
🔺وە درێژە کێشانی شەڕیش ، لێکەوتەی خراپتری لێدەکەوێتەوە ، بۆیە نایانەوێ ئەم شەڕ درێژە بکێشێ، چونکە درێژە کێشانی شەڕ دەبێتە مایەی قەیرانی ووزە لەجیهان ، ئەویش بەداخستنی گەرووری هورمز.
🔺دەکرێ بڵێین قەیرانی ووزە کاریگەری ئەوەندە زۆر نابێ بەسەر ئەمریکا، چونکە ئەمریکا ووزەی خۆی و ئێستاش هی فەنزۆلای لەبەردەستە، ئەوەندە زەرەرو زیانی پێ ناکەوی،
🔺بەڵام هاوپەیمان و دۆستەکانی ئەمریکا وەک ئەوروپاو هیند و کۆریای باشوور و یابان و ئوسترالیا، زەروو زیانێکی زۆریان بەردەکەوێ.
🔺ئەگەری دروستبوونی گوشار لەسەر ئەمریکا
ئەگەر ئەم قەیرانە درێژە بکێشێت، ئەو وڵاتانە دەکرێت:
🔳گوشار بخەنە سەر ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئێران
🔳یان لە دواهەنگاو دا سیاسەتی جیاواز بگرنە بەر.
🔳بەمەش ئێران دەتوانێت درز بخاتە نێوان ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی.
🔳سەرەتای ئەو ناکۆکیەش لەگەڵ ئەوروپا سەریهەڵداوە، وەک ئیسپانیاو بەریتانیا.
🔺بەم شێوەیە، ئێران دەتوانێ تا ڕادەیەک ئەمریکا و ئیسرائیل تەنیا بکات و هەروەها درزێکیش بخاتە نێو هاوپەیمانییەکانیان.
🔺بۆیە ئەمڕۆ ئەمریکا لەلایەک بەدوای سەرچاوەی تری ووزە بۆ هاوپەیمانەکانی دەگەڕێت،
لە لایەکی تریش بە هەڕەشە و گوشاری سیاسی هەوڵ دەدات شەڕ ڕابگرێت.
دڵشاد مەجید
یۆتۆبۆری
بهروار: 12/03/2026
62 جار خوێندراوهتهوه
|